Smiley face
Smiley face
Smiley face

فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانى تورکیا شیلادزێ بۆردوومان ده‌که‌ن

2017-12-15 15:54:33



ڕۆژنیوز ـ بادینان


فڕۆه‌ جه‌نگییه‌کانى سوپاى تورکیا ده‌ستیان کردوه‌ به‌ بۆدوومانکردنى گه‌لى باڵنده‌ سه‌ربه‌ شیلادزێ له‌ پارێزگاى دهۆک.


که‌مێک پێش ئێستا چه‌ند فڕۆکه‌یه‌کى جه‌نگى سوپاى تورکیا ده‌ستیان کرد به‌ بۆردوومانکردنى گه‌لى باڵنده‌ سه‌ربه‌ شیلادزێ له‌ پارێزگاى دهۆک.


هه‌روه‌ها له‌لایه‌کى تره‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ ڕۆژنیوزى وت، که‌ ده‌ڤه‌رى نێروه‌ و ڕێکان-یش تۆپباران ده‌کرێت له‌لایه‌ن سوپاى تورکیاوه‌.


هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسى له‌وه‌ کرد، که‌ هێزێکى پیاده‌ى سوپاى تورکیا له‌ شه‌مزینانه‌وه‌ ڕوویان له‌ ناوچه‌که‌ کردوه‌.


ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ که‌ هه‌ر دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند، که‌ له‌ سنورى سیده‌کان و ناوچه‌ى مه‌تینا تۆپباران و بۆردوومان به‌رده‌وامه‌.


ک.ک 
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin