Smiley face
Smiley face
Smiley face

نوێنەری سیستانی: پێویستە حەشدی شەعبی بمێنێتەوە و چەکیش تەنیا بەدەست دەوڵەتەوە بێت

2017-12-15 14:29:14



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

یەکێک لە نوێنەرانی سیستانی، لە وتاری ڕۆژی هەینیدا، ژمارەیەک بڕیاری مەرجەعی شیعەی ئاشکرا کرد لەبارەی حەشدی شەعبی و سیاسەتی عێراق و چەند بابەتێکی دیکە.

 

لەوتاری هەینی مزگەوتی شاری نەجەفدا، یەکێک لە نوێنەرەکانی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عیراق رایدەگەیەنێت پێویستە لەعیراقدا چەک تەنها بەدەستی دەوڵەتەوە بێت.

عەبدولمەهدی کەربەلایی، یەکێک لە نوێنەرانی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عیراق، لە وتاری هەینییدا، ئەمڕۆ لەشاری نەجەف، ژمارەیەک بڕیار و ڕێنمایی مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئاشکرا کرد.

 

لە بەشێکی قسەکانیدا کەربەلایی وتی: پێویستە حەشدی شەعبی بمێنێتەوە و چەک تەنیا بە دەست دەوڵەتەوە بێت.


هەروەها ستایشی هەموو هێزە شەڕکەرەکانی کرد کە "بەرگرییان لەعیراق کرد و سەرکەوتنیان بەدەستهێنا".

ئەو نوێنەرەی سیستانی، جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە لەتەواوی عیراقدا "چەک تەنیا بەدەستی دەوڵەتەوە بێت."

لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیش، کەربەلایی ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە پلانێکی واقعی هەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

 

عەبدولمەهدى کەربەلایی ئەوەشی وت:"شەڕ دژى تیرۆر کۆتایی نەهاتووە چونکە هێشتا خەڵکانێکى خاوەن بیری توندوتیژ و خوێنڕێژ ماون و هەوڵدەدەن  هەلوەرگرن و دوبارە هێرش بکەنەوە سەر هاوڵاتیانى مەدەنى".

 

لە بەشێکی دیکیە قسەکانیشیدا، نوێنەری سیستانی داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە مووچە بۆ شەهیدانی حەشدی شەعبی لە بودجەی ساڵی داهاتوو عێراقدا تەرخان بکەن.

 

هاوکات داوای لە حکومەتیش کرد کە: هێزەکانی حەشدی شەعبی تێکەڵ بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە عێراق.

 

حەشدی شەعبی لە ساڵێ ٢٠١٤ بە فەتوایەکى عەلی سیستانى مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق، دروست کرا و دواتر وەکو هێزێکی سەربە دەوڵەت بە رەسمیەت ناسێندرا.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin