Smiley face
Smiley face
Smiley face

مەشەدە جەژنی ئێزیی پیرۆز کرد

2017-12-15 10:38:27



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ئەنجومەنی دەرەوەی وڵاتی شەنگال- مەشەدە، جەژنی ئێزی لە کۆمەڵگای ئێزدی، ڕێبەری پەکەکە و هەموو مرۆڤایەتی پیرۆز کرد.

 

ئەمڕۆ ئەنجومەنی دەرەوەی وڵاتی شەنگال بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک کە وێنەیەکی بۆ ڕۆژنیوز ناردووە، جەژنی ئێزیی خەڵکی ئێزدی پیرۆزکرد و ڕایگەیاند، کە هیوادارین  بتوانین جەژنەکەمان لە سەر خاکی پیرۆزی ئێزدخان پیرۆز بکەین.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەو کۆمەڵکوژییانەی بە سەر خەڵکی ئێزدی هاتوون بەبیرخراونەتەوە و باس لە فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ کراوە وەک هۆکارێکی ئاوارەبوونی خەڵکی ئێزدی، هەروەها خراوەتە ڕوو، کە کۆمەڵگای ئێزدی بەهۆی نەبوونی ڕێکخستن و هێزی بەرگری لە خۆ بووە قوربانی ئەو فەرمانە.

 

مەشەدە لە بەردەوامیدا ڕایگەیاندووە: بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە ڕوودانی فەرمانی دیکە، دەبێت ڕێکخستنمان بەهێز بکەینەوە و پارادایمی دیموکراسی کۆنفیدرال دامەزرێنین، بۆ ئێمەی ئێزدی لە ئێستادا پشتگیریکردن لە هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە پێویستییەکی سەرەکییە، پێویستە خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی پێش بخەین.

 

لە کۆتاییدا، جەژنی ئێزی لە خەڵکی ئێزدی، عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە و هەموو مرۆڤایەتی پیرۆزکراوە و ڕاگەیەندراوە، کە هیوادارین کە جەژنەکەمان لە سەر خاکی پیرۆزی ئێزدخان پیرۆز بکەین.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin