Smiley face
Smiley face
Smiley face

تورکیا هێزێکی زۆری هێنایە سەر خاکی باشوری کوردستان

2017-12-15 01:28:31



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

سوپای تورکیا بە هەلیکۆپتەر ژمارەیەکی زۆر سەربازی لە ناوچەکانی کانی ڕەش، بناری چیای سیرۆ و گوندی بەرمیز-ی سەر بە شارەدێی دیانا لە ناوچەی ئامێدی لە باشوری کوردستان داگرتووە.

 

لە دەوروبەری کاتژمێر١٠:٠٠ ی ئەمشەو، سوپای تورکیا لە سنووری شارۆچکەی شەمزینان-ی سەر بە شاری جولەمێرگ، ئاوی حاجی بەگ، گەلیی ڕەش و چیای سیرۆ-ی باکوری کوردستان-ەوە، هێزێکی زۆری هێناوە و بە هەلیکۆپتەر لەسەر خاکی باشوری کوردستان دایگرتووە.

 

سەرچاوەکانی ناوچەکە ڕایانگەیاند، کە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی ئەمشەو، سوپای تورکیا لەگەڵ جاشەکانی ناوچەی گەردییان-ی شەمزینان، لە سەربازگەی گوندی ماوان لە شەمزینان-ەوە، سنووری باشوری کوردستانیان بەزاندووە و هەوڵی داگیرکردنی ناوچەی عادل بەگ لە باشوری کوردستان دەدن.

 

ئەو سەرچاوانە، ئەوەشیان خستەڕوو، کە لەگەڵ بەزاندنی سنوورەکانی باشوری کوردستان، سوپای تورکیا بە هەلیکۆپتەر، ژمارەیەکی زۆر سەربازی لە ناوچەکانی کانی ڕەش، بناری چیای سیرۆ و گوندی بەرمیز-ی سەر بە شارەدێی دیانا لە ناوچەی ئامێدی لە باشوری کوردستان داگرتووە.

 

لەهەمان کاتدا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بناری چیای عادل کۆفی و گەلیی ڕەش-یان بۆردوومان کرد.

 

لە ڕۆژانی ڕابردوویشدا، گوندی بەرمیز لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردوومانکرا، لە بۆردوومانەکەدا ئۆتۆمبێلێکی گوندنشینان کرایە ئامانج و بەهۆیەوە گوندنشینێکی گوندی بەرمیز گیانی لەدەستدا.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin