Smiley face
Smiley face
Smiley face

فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا سیده‌کان بۆردوومان ده‌که‌ن

2017-12-14 22:13:16



ڕۆژنیوز ـ زاهیر ئیبراهیم


فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا بۆردوومانی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی  شارده‌دێی سیده‌کانی سه‌ربه‌ شاروچکه‌ی سۆرانی سه‌ربه‌ پارێزگای هه‌ولێر ده‌که‌ن.


که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر چوار فڕۆکه‌ی جه‌نگی تورکیان ده‌ستیان کرد به‌ بۆردوومانکردنى سنورى شاره‌دێى سیده‌کان و تا ئاماده‌کردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ش بۆردوومانه‌که‌ به‌رده‌وامه‌.


چه‌ند هاوڵاتییه‌کى دانیشتوی شاره‌دێی سیده‌کان به‌ ڕۆژنیو-یان وت: چوار فڕۆکه‌ی تورکیا بۆردوومانی گوندی کانیه‌ ڕه‌ش و خواکورک و ده‌وروبه‌ری به‌رمیزه‌ لە سنوری سیدەکان ده‌که‌ن.


به‌پێی وته‌ی هاوڵاتیان، بۆردوومانی ئه‌م شه‌وی فڕۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی تورکیا نزیکه‌ له‌ سه‌نته‌ری گونده‌کانی سیده‌کان ئه‌مه‌ش ترس و نیگه‌رانی لای هاووڵاتیان دروست کردوه‌. 

 

هەر ئەمشەو کاتژمێر ٠٦:٣٠ دوو فڕۆکی جەنگیی تورکیا، ناوچەی ئاڤاشین-یان لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی-ی سەر بە دهۆک بۆردوومان کرد.

 

ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin