Smiley face
Smiley face
Smiley face

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئاڤاشین بۆردوومان دەکەن.. نوێکراوەتەوە

2017-12-14 18:52:56



ڕۆژنیوز – ئامێدی

 

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، ناوچەی ئاڤاشین لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی بۆردوومان دەکەن و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەیش بۆردوومانەکان بەردەوامە.

 

کاتژمێر ٠٦:٣٠ ئێوارەی ئەمڕۆ، دوو فڕۆکی جەنگیی تورکیا، ناوچەی ئاڤاشین-یان لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی-ی سەر بە شاری دهۆک بۆردوومان کرد.

 

سەرچاوەیەکی نزیک لە بۆردوومانەکە، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"دوو فڕۆکەی جەنگیی تورکیا ناوچەی ئاڤاشین بۆردوومان دەکەن".

 

وتیشی:"تاوەکو ئێستا پێنج ڕۆکێت-یان لە ئاڤاشین بەرداوەتەوە".

 

لەبارەی زیانەکانی بۆردوومانەکەیشەوە، ئەو سەرچاوەی وتی:"بەهۆی ئەوەی شەوە و فڕۆکەکانیش بەردەوامن لە بۆردوومان، تا ئێستا زیانەکان نەزانراون".

 

هەر بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە، تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵەیش، بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەکە بەردەوامە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin