Smiley face
Smiley face
Smiley face

بومەلەرزەیەک گەرمیانی هەژاند

2017-12-14 16:40:50



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

بومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەی گەرمیانی هەژاند و هاوڵاتیان بەڕوونی هەستیان پێکردووە.

 

کاتژمێری ٠٤:٢٧ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤.١ پلە بەپێوەری ڕێختەر، ناوچەکانی نێوان شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان و گوندی بەرلووت-ی سەر بە شارۆچکەی هەژاند.

 

بەپێی زانیارییەکان، بومەلەرزەکە لەقوڵایی ١٢ کیلۆمتر لەژێر ڕووباری سیروان ڕوویداوە.

 

بومەلەرزەکە لە لایەن دانیشتووانی شارۆچکەی کەلار و شارەدێی ڕزگاری و ناوچەکانی دەوروبەریان بەڕوونی هەستیپێکراوە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin