Smiley face
Smiley face
Smiley face

سه‌نگه‌سه‌ر، به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا

2017-12-14 15:49:17



ڕۆژنیوز ـ عه‌لی قادر 


به‌هۆی نه‌بونی خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ به‌شێک له‌ هاوڵاتیانى گوندى قادراوه‌ سه‌ربه‌ شاره‌دێى سه‌نگه‌سه‌ر سه‌ربه‌ ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین، خۆپیشاندانێکیان ئه‌نجامدا و تا ئێستاش خۆپیشاندانه‌که‌ به‌رده‌وامه‌ و ڕێگه‌ی قه‌ندیل - پشده‌ره‌ ڕه‌قه‌یان داخستووه‌.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ گوندی قادراوه‌ سه‌ر به‌ شاره‌دێی سه‌نگه‌سه‌ر، به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ به‌شێک له‌ هاوڵاتیانى سه‌نگه‌سه‌ر خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و تا ئاماده‌کردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ش خۆپیشاندانه‌که‌ به‌رده‌وامه‌.


محه‌مه‌د ڕه‌سوڵ ئه‌نجومه‌نی گوندی قادراوه‌ و ڕێکخه‌ری خۆپیشاندانه‌که‌ به‌ ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند:" خۆپیشاندانه‌که‌ به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و نه‌بونی ئاو و کاره‌باوه‌یه‌، له‌ ئێستاشدا خۆپیشاندانه‌که‌ به‌رده‌وامه‌ ."


ئه‌وه‌شی وت:" چوار شه‌و پێش ئێستا به‌هۆی زۆر هاتنه‌وه‌ و بڕانى کاره‌با، له‌لایه‌ن هاوڵاتیه‌که‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ محاویله‌یه‌ک کرا، دوای ئه‌وه‌ی که‌ سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌ری شاره‌دێی سه‌نگه‌سه‌رم کرد، له‌بری ئه‌وه‌ی که‌ بێن لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ ته‌قه‌که‌ره‌که‌ بکه‌ن و ئیجرائات بکه‌ن، منیان وه‌ک ئه‌نجومه‌ن ده‌ستبه‌سه‌ر کرد ."


ئه‌نجومه‌نی گوندى قادراوه‌ وتیشی:" هه‌مان شه‌وی ته‌قه‌کردنه‌که‌ په‌یوه‌ندیم به‌ پۆلیسی شاره‌دێی سه‌نگه‌سه‌ره‌وه‌ کرد، به‌ڵام که‌س به‌ده‌نگمانه‌وه‌ نه‌هات."


باسى له‌وه‌ش کرد:" خۆپیشاندانه‌که‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵکی گوندی قادراوه‌ به‌هۆی نه‌بونی ئاو و  کاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و ئێستاش به‌رده‌وامه‌، داواکاری ئێمه‌ ته‌نیا چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و گرفتانه‌یه‌."


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin