Smiley face
Smiley face
Smiley face

١٥ ئەندامی هەدەپە دەستگیرکران

2017-12-14 15:13:45



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی پۆلیسی تورک لە ئەستەنبولی تورکیا، ١٥ ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، دەستگیرکران.

 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیسی تورک لە ئەستەنبول و شارۆچکەکانی دەوروبەری، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان و ژمارەیەک لە ئەندامان و سیاسەتمەدارانی هەدەپەیان دەستگیرکرد.

 

ڕاگەیەندراوە، کە گورکان ئیستەکلی و حەکیم پەکەر، دوو ئەندامی پارێزەرانی پلاتفۆرمی مافناسانی ئازادیپارێز لە ناو دەستگیرکراواندان.

 

دەستگیرکراوان گوازراونەتەوە بۆ ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەستەنبول.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin