Smiley face
Smiley face
Smiley face

یەخاژن لە هەولێرەوە: خۆمان دەکەینە بازنەیەک لە ئاگر بەدەوری ئاپۆدا

2017-12-14 15:05:53



ڕۆژنیوز - قەرچوغ ئەنوەر

 

یەخاژن، گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار دەکەن و ڕایدەگەیەنن:"دەبینە بازنەیەک لە ئاگر بە دەوری ڕێبەر ئاپۆدا و بە هەڵمەتی سەرهەڵدە دەرگای ئیمراڵی دەشکێنین، ڕێبەرەکەمان ئازاد دەکەین و شکست بە فاشیزم دێنین".

 

ئەمڕۆ، یەکێتی خوێندکارانی ئازادی ژن (یەخاژن)، لە بەردەم کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەلاحەدین لە شاری هەولێر گردبوونەوە و لە ڕاگەیەندراوێکدا گۆشەگیرکردنی ئۆجالان-یان شەرمەزارکرد.

 

ڕاگەیەندراوەکە لەلایەن زاھیدە یەڵماس، ئەندامی یەخاژن-ەوە خویندرایەوە، کە تیایدا هاتبوو:"ئەوەی، کە دەرگای ئازادیی بۆ ژنان واڵاکردووە رێبەر ئاپۆیە، دووژمنانی کوردیش بۆ ئەوەی دژ بە ژیانی هاوسەنگ بووەستنەوە هێرش لەسەر ڕێبەر ئاپۆ زیاد دەکەن".

 

 

هەروەها، هاتبوو:"دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە توندکردنی گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ گەل و ڕێبەرەکەمان لەیەکتر داببڕێنێت، بەڵام  با هەموو کەس بزانێت، ئێمە وەک ژنان نەک تەنیا هەتا کاتی پێکهاتنی دیدار، بەڵکو هەتا کاتی ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشین".

 

ئەوش هاتبوو:"بە هەڵمەتی سەرهەڵدە دەرگای ئیمراڵی دەشکێنین، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین و شکست بە فاشیزم دێنین".

 

جەختیشکرابووەوە"هەموو گەنجانی چوار پەرچەی کوردستان خۆمان دەکەینە بازنەیەک لە ئاگر بە دەوری سەرۆک ئاپۆدا و وەڵامی گەورە دەدەینە دووژمنی خوین خۆر".

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin