Smiley face
Smiley face
Smiley face

پێشمه‌رگه‌یه‌کی دیکه‌ خۆی کوشت

2017-12-14 13:32:22



ڕۆژنیوز ـ که‌رکوک 


پێشمه‌رگه‌یه‌کی سه‌ر به‌ هێزەکانی ٧٠ به‌ ده‌مانچه‌ خۆی کوشت، برایه‌کی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یش، ده‌ڵێت، "براکه‌م به‌هۆی ڕووداوه‌که‌ی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ری که‌رکوکه‌وه‌ توشی نه‌خۆشی سه‌دمه‌ بووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ خۆی کوشتووه‌".


به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ گوندی حه‌ساری گه‌وره‌ سه‌ر به‌ شارەدێی پردێ له‌ سنووری پارێزگای که‌رکوک پێشمه‌رگه‌یه‌ک خۆی کوشت.


ده‌شتی ئه‌ندام برای پێشمه‌رگه‌ کوژراوه‌که‌، به‌ ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند:" براکه‌م ناوی (شێردڵ ئه‌ندام)ه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ فیشه‌کێکی ده‌مانچه‌ی ناوه‌ به‌ سه‌ری خۆیه‌وه‌ و خۆی کوشتووه‌".


ده‌شڵێت:" دوای ڕووداوه‌کانی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ر و داگیرکردنی که‌رکوک، براکه‌م توشی نه‌خۆشی قه‌له‌قی و دڵه‌ڕاوکێ بووبوو، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار سه‌ردانی پزیشکی کرد، دواتر نه‌خۆشیه‌که‌ له‌ لاین پزیشکه‌وه‌ به‌ نه‌خۆشى ده‌روونی ناوبرا".


ده‌شتی ئه‌ندام ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد:" به‌هۆی قبوڵنه‌کردنی ئه‌و دۆخه‌ی به‌سه‌ر که‌رکوک هاتووه‌، به‌هۆی دۆخی ناله‌باری شاره‌که‌ کۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا، براکه‌م فیشه‌کێکی ده‌مانچه‌ی ناوه‌ به‌سه‌رى خۆیه‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌".


ڕاشیگه‌یاند:" براکه‌م له‌ دایکبووی ساڵی ١٩٨٤ه‌،  پێشمه‌رگه‌ بووه‌ له‌ هێزه‌کانی ٧٠ و باوکى دوو منداڵه‌، هه‌روه‌ها کادری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بووه‌".

 

ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە، له گوندی دارەتووی حارس لە کۆمەڵگەی تاسڵوجەی سەر بە پارێزگای سلێمانی، پێشمەرگەیەک، لە ماڵەکەی خۆیدا بە پەت خۆی خنکاند.

   
ک.ک



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin