Smiley face
Smiley face
Smiley face

کەجەکە جەژنی ئێزدیی پیرۆزکرد

2017-12-14 13:16:10



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەرێوەبەرایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان، کەجەکە، جەژنی ئێزیی لە کۆمەڵگای ئێزدی پیرۆزکرد.

 

ئەمڕۆ هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتیی کەجەکە، بەبڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، کە وێنەیەکی بۆ ڕۆژنیوز نێردراوە، جەژنی ئێزیی لە ئێزدییان پیرۆزکرد.

 

کەجەکە ڕایگەیاند: کۆمەڵگای ئێزدی هەزاران ساڵە کە جەژنی ئێزی پیرۆزدەکەن، بەو شێوەیە هەبوونیان و بایەخە بنەڕەتییەکانی مرۆڤایەتی دەپارێزن.

 

لە بەشێکی دیکەدا کەجەکە ڕایگەیاندووە: ڕۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤، ٧٤-ەمین فەرمان بە سەر خەڵکی ئێزدی هات، چەتە دژەمرۆڤەکان هەوڵیاندا کۆمەڵگای ئێزدی لە ناو ببەن، بەڵام ١٢ گەریلای گیانفیدا بە هاوکاریی خەڵکی ئێزدیی ڕێگایان نەدا ئێزدییەکان کۆمەڵکوژبکرێن.

 

کەجەکە هەروەها ڕایگەیاند: ڕێبەر ئاپۆ بە مەبەستی  پێکهێنانی ئازادی و دیموکراسی لە کۆمەڵگای ئێزدیدا هەوڵی زۆری داوە، هەستیاربوونی ڕێبەرایەتیی لە ئاست خەڵکی ئێزدیدا بۆ ئێمەی بزوتنەوەی گەریلایی هەمیشە ئامۆژگارییەکی گەورەبووەو هەوڵمان داوە بەجێی بێنین، بۆ ئەوەی کۆمەڵگای ئێزدی جەژنی ئێزی لە ئێزدخانێکی ئازاد و دیموکراتیدا بەرپا بکات، ئەوەی بکەوێتە ئەستۆمان ئەنجامی دەدەین و پشتیگرییان دەکەین.

 

لە کۆتاییدا کەجەکە ڕاشیگەیاندوە: جەژنی ئێزی یەکێکە لە کۆنترین جەژنە مێژووییەکان، بۆیەشە بایەخی مرۆیی زۆر گرنگی تێدایە، هیوادارین کە کۆمەڵگای ئێزدی سەدان ساڵ و هەزاران ساڵ جەژنی ئێزی لە ئازادیدا پیرۆزبکەن و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێک بخولقێندرێت، کە تێیدا ئێزدییەکان قبوڵ بکرێن و ڕێگری بکرێت لە کۆمەڵکوژکردنیان.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin