Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە: هێرش بۆ سەر هێزە ئێرانییەکان لەلایەن سوپای تورکەوە بووە

2017-12-14 12:59:06



رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هەپەگە، ڕایگەیاند،ە ڕۆژی ٤ی مانگ لە سەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باکوری کردستان، هێرشێک کرایە سەر هێزە سەربازییە ئێرانییەکان، ئەو هێرشە لەلایەن سەربازە تورکەکانەوە ئەنجام دراوە، دوورە لە ڕاستی کە ئەو هێرشە لەلایەن گەریلاکانەوە ئەنجام درابێت.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ئەمڕۆ لە سەر ماڵپەڕی خۆی، سەبارەت بەو هێرشەی ڕۆژی ٤ی مانگ کرایە سەر تیمێکی سەربازە ئێرانییەکان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

 

هەپەگە ڕایگەیاند: ڕاگەیاندنەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە ڕۆژی ٤ی مانگ کاتژمێر ٠٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە سەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان، دژی تێمێکی حەوت کەسی ئێرانی، کە پێکهاتبوو لە چوار سەرباز و سێ سیڤیل هێرشێک ئەنجامدراوەو لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا سەربازێکی ئێرانی کوژرا، سەربازێک و دوو ئەندازیاریش برینداربوون.

 

ڕاشیگەیاندووە:"ئەو هەواڵانەی لەلایەن ئاکەپەوە بڵاوکراونەوە باس لەوە دەکەن ئەو هێرشە 'لەلایەن هێزەکانی پەکەکەوە ئەنجادراوە'، پاش ئەو ڕووداوە ئێمە دەستمان کرد بە لێکۆڵینەوە لەو باریەوە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانمان ڕوونی دەکەنەوە، کە هەر ئەو ڕۆژە گەریلاکانمان لەو ناوچەیەدا دژی هێزەکانی سوپای تورک چالاکییەکیان ئەنجامدابوو، سوپای تورک بۆ وەڵامدانەوەی ئەو چالاکییە هێرشی کردووەتە سەر هێزە ئێرانییەکان، ئەو هەواڵانەی دەڵێن هێرشەکە لەلایەن پەکەکەوە ڕێکخراوە دوورن لە ڕاستی.

 

هەپەگە لە بەردەوامیدا بەم شێوەیە چۆنێتی ڕوودانی هێرشەکەی گێڕاوەتەوە: لە ڕاگەیەندراوی ڕۆژی ٥ی مانگ بڵاومان کردووەتە ڕامانگەیاندووە، کە ڕۆژی ٤ی مانگ کاتژمێر ٠٣:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ لە دەوروبەری بازیدی سەربە ئاگری گەریلاکانمان دژی هێزەکانی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا، گورزیان لە زرێپۆشێکی سوپای تورکدا، لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاشکرامان کردبوو کە لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکانماندا حەوت سەربازی تورک کوژراون، لێکۆڵینەوەکانمان دەریدەخەن، کە سوپای تورک هەستاوە بە وەڵامدانەوەی چالاکی گەریلاکانمان و کاتژمێر ٠٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆی هەر ئەو ڕۆژە دژی تیمێکی حەوت کەسی ئێرانی لە سەر سنوورەکانی نێوان باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرشێکیان ئەنجام داوە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا سەربازێکی ئێرانی کوژراوە، دوو ئەندازیار و سەربازێکی دیکەش برینداربوون.

 

هەپەگە لە بەردەوامیدا ڕاشیگەیاندووە: ڕۆژی پاش هێرشەکە حکومەتی تورک بۆ ئەوەی هێرشی سەربازەکانی بشارێتەوە ڕایگەیاند، کە دەستڕێژی گولـلە لە سەربازە ئێڕانییەکان کراوە و بەم شێووەیە هەوڵیدا هێرشەکە بخاتە ئەستۆی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، بۆ ئەوەش بریندارە ئێرانییەکانیان بردە نەخۆشخانەکانی خۆیان و پاش چارەسەرکردنیان بە ترس و نیگەرانییەوە هەوڵیاندا وا بنوێنن کە پەیوەندییان بەو هێرشەوە نییە.

 

لە کۆتاییدا هەپەگە ڕایگەیاند: لە ڕووی ئەو رووداوەوە جارێکی دیکە سەلمێندرا، کە ڕایگشتی نابێت باوەڕ بە میدیای تورک بکات، پێویستە هەمووان بزانن، کە لە کوردستاندا شەڕێکی سەخت بەڕێوەدەچێت و زانیارییە ڕاستەکانی ئەو شەڕە تەنیا لە ڕێگای تەڤگەرەکەمانەوە بڵاودەکرێنەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin