Smiley face
Smiley face
Smiley face

نەهامەتی ژیانی لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی دەبینرێت

2017-12-14 12:31:29



ڕۆژنیوز – ڕۆزە محەمەد

 

فۆتۆگرافەرێکی هەڵەبجەیی لەڕێگەی کامێراکەی دەستیەوە وێنەی نەهامەتیەکان و ژیانی لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هێنایە سلێمانی.

 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە مۆزەخانەی ئەمنە سورەکەی شاری سلێمانی پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆ دلاوەر بامۆکی کرایەوە، کە تیایدا فۆتۆگرافەر ٣٠ فۆتۆی ژیانی لێقەوماوانی بومەلەرزەکە نمایش کردبوو.

 

 

دلاوەر بامۆکی، فۆتۆگرافەر، سەبارەت بە پێشانگاکەی بە ڕۆژنیوزی وت: ئامانجم لەکردنەوەی ئەم پێشانگایە گەیاندنی پەیامی هەڵەبجەی کیمیابارانە بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لەساتەوەختی ڕوودانی ئەو کارەساتە سەرباری قەیرانی دارایی و بارگرانی ژیانی هاوڵاتیان، وەک وەفایەک دەستیان بەکۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری کرد.

 

 

وتیشی: وەک فۆتۆگرافەرێک سەردانی شوێنی بومەلەرزەکەم کرد، فۆتۆی نەهامەتی ژیانی لێقەوماوانم تۆمار کرد و ئەمڕۆش لەم پێشانگایە خستمەڕوو.

 

فۆتۆکانی ناو پێشانگاکە بریتین لە ٣٠ فۆتۆ، کە سەرجەمیان هێمایە بۆ نەهامەتییەکانی ژیانی هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای بومەلەرزەکە و مانەوەیان لە ژێر خێمەکاندا.

 

جێگای باسە ئەم پێشانگایە لە ماوەی ڕابردووشدا لە مۆنۆمێنتی یادگاری هەڵەبجە کردیەوە، تاوەکو هەڵەبجەییەکانێش بێبەش نەبن لە دیمەنی تراژیدیا و نەهامەتی ژیانی لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی ڕۆژههەڵاتی کوردستان کە لە ١٢ - ١١دا ڕوویدا.

 

ڕ.م



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin