Smiley face
Smiley face
Smiley face

پەرلەمانتارێک: دەبێت عێراق هەڵوێست لەبەرامبەر پێشێلکارییەکانی تورکیا وەرگرێت

2017-12-14 08:36:03



ڕۆژنیوز - ڕێباز سەباح

 

پەرلەمانتارێکی عێراق، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە بەزاندنی سنوور لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە و هەبوونی بنکەی سەرزبازیی تورکیا لە خاکی باشور، پێشێلکاریی سیادەی عێراق-ە و دەشڵێت: دەبێت عێراق لەبەرامبەر ئەو پێشێلکارییانە هەڵوێستی هەبێت.

 

هەبوونی بنکە و بارەگاکانی سوپای تورکیا لە باشوری کوردستان و بۆردوومان کردنی بەردەوامی ناوچە سنورییەکان لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە، ناڕەزایی پەرلەمانتارانیشی بەدوای خۆیدا هێناوە.

 

محەمەد عوسمان، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە ڕۆژنیوزی وت: بەزاندنی سنوورى هه‌رێمى کوردستان یاخود عێراق له‌ لایه‌ن هێزه‌کانى هه‌رێمایه‌تى، پێشێلکارییه‌کى ئاشکراى سیاده‌ى عێراقه‌.

 

محەمەد عوسمان، وتیشى:"ئێمه‌ ده‌بینین چه‌ندین بنکه‌ى سه‌ربازیى تورکیا له‌ هەرێمی کوردستان بوونیان هه‌یه، که‌ئه‌مه‌ش دیسان به‌ ئاشکرا پێشێلکردنى سیاده‌ى عێراقیه‌ به‌تایبه‌تى ئێستاکه‌ عێراق سیاده‌ى ته‌واوى هه‌یه‌و ده‌رچووه‌ له‌ ژێربه‌ندى حه‌وته‌م".

 

ئەو پەرلەمانتارە، پرسیاریکرد، کە ئایا وڵاتانى تر قبوڵ ده‌که‌ن سوپاى عێراق بچێته‌ ناو خاکى وڵاتى ئه‌وانه‌وه‌ بنکه‌ و باره‌گا بکاته‌وه‌؟ هەر خۆشی وەڵامی دایەوە و وتی:"بێگومان قبوڵ ناکه‌ن، که‌واته‌ حکومه‌تى عێراقى له‌ ئاستى ئه‌م پێشێلکارییه‌ى ئه‌و هێزه‌ تورکییانه‌ دەیکەن، دەبێت هه‌ڵوێستى هه‌بێت، که‌ نەیبێت، دەبێتە گەورەترین کێشەی یاسایی و دەستوریی".

 

 

ش.ف

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin