Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕێباز حەملان وەک وەزیری دارایی دەستبەکاربووەوە

2017-12-13 16:16:57



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم کە لەپشکی بزووتنەوەی گۆڕانە، چووەتەوە وەزارەت و دەستی بەکارەکانی کردووەتەوە.

 

ئەمڕۆ چوار شەممە، ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر پۆستەکەی خۆی دەستبەکاربووەوە.

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم کە نەیویست ناوی بهێنرێت، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم، ئەمرۆ گەڕایەوە وەزارەتی دارایی و دەستیبەکارەکانی کردەوە".

 

ڕێباز حەملان، لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ وەزیرەکانی دیکەی بزووتنەوەی گۆڕان، لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە، و چەند مانگێک پێش ئێستاش حەملان دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە گۆڕان ڕاگەیاند.

 

جێی ئاماژەیە، گەڕانەوەی وەزیری دارایی حکومەتی ھەرێم لە کاتێکدایە، کە وابڕیارە ڕۆژی شەممەی داھاتوو بزووتنەوەی گۆڕان خۆی یەکلایی بکاتەوە لە مانەوە لە حکومەت یان دەبێتەوە ئۆپۆزسیۆن.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin