Smiley face
Smiley face
Smiley face

شوان داودی داواکارییەک ئاڕاستەی وەزیری ناوخۆی عێراق دەکات

2017-12-13 16:06:58



ڕۆژنیوز - ڕێباز سه‌باح

 

شوان دادودی، پەرلەمانتاری عێراق نیگەرانیی دەردەبڕێت لەبەرامبەر گەڕانەوەی پرۆژەی هەڵۆی کەرکوک و دەڵێت، کە به‌ بڕیارى فه‌رمانده‌یى گشتى هێزه‌ چه‌کداره‌کانى عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، داواش لە وەزیری ناوخۆ دەکات، کە کە به‌دواداچوون بۆ هۆکارى گه‌ڕانه‌وه‌کە بکات.

 

سەبارەت بە دووباره‌ ده‌ست به‌ کاربوونه‌وه‌ى پرۆژه‌ى هه‌ڵۆى که‌رکوک شوان داودى په‌رله‌مانتارى عێراق له‌  فراکسیۆنى سه‌وز  دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ نووسینگه‌ى که‌رکوکى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامەنووسیی سازکرد.

 

له‌ کۆنگره‌که‌دا شوان داودى، وتى:"دواى ئه‌وه‌ى خه‌ڵکى شارى که‌رکوک دڵخۆش بوون به‌ ڕاگرتنى کاره‌کانى (صقر – هه‌ڵۆى که‌رکوک)، به‌ڵام دووباره‌ به‌ توانایه‌کى به‌هێزتر له‌ جاران گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆى گومان کردن له‌و لایه‌نانه‌ى له‌ پشتى ئه‌م کاره‌وه‌ن".

 

داودی، وتیشی:"بوونى به‌ڵگه‌نامه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت که‌ (هه‌ڵۆى که‌رکوک)به‌ بڕیارى فه‌رمانده‌یى گشتى هێزه‌ چه‌کداره‌کانى عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش مایه‌ى سه‌رسامى و نیگه‌رانییه‌، له‌کاتێکدا کاره‌کانى ئاسایشى ناوخۆ له‌ تایبه‌تمه‌ندى و ده‌سه‌ڵاته‌کانى کارگێڕى وه‌زاره‌تى ناوخۆیه‌".

 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وتیشى:"ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى به‌غدا کارکردنى دامه‌زراوه‌ى (هه‌ڵۆى به‌غدا)ى ڕاگرتووه‌ و له‌ ١٩ى کانونى دووه‌مى ئه‌مساڵ ده‌نگ بۆ ده‌ست له‌ کارکێشانه‌وه‌ى عه‌لى ته‌میم دەکرێت،چونکه‌ له‌ لێپرسینه‌وه‌دا سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراوه‌ى (هه‌ڵۆى به‌غداد) که‌س باورى ته‌واوى به‌ وه‌ڵامه‌کانى نه‌بووه‌، بۆیە وەزارەتی ناوخۆ شکستی پرۆژەکەی ڕاگەیاند".

 

ئەو پەرلەمانتارە، داوای لە وەزیری ناوخۆ کرد، کە به‌دواداچوون بۆ هۆکارى گه‌ڕانه‌وه‌ى (هه‌ڵۆى که‌رکوک) بکات، وتیشی:‌ داواکارم له‌ ده‌سته‌ى ئه‌ستۆپاکى، فایلى (هه‌ڵۆى که‌رکوک) هه‌ڵبده‌نه‌وه‌ و ئه‌و لایه‌نانه‌ بدەنە‌ دادگا ئه‌گه‌ر سه‌رکێشییان له‌و باره‌یه‌وه‌ کردووه‌، هەروەها هه‌موو ئه‌و بڕه‌ پارانه‌ى له‌ هاوڵاتیان وه‌رگیراوه‌ بیگەڕێننەوە‌ بۆ خاوه‌نه‌کانیان یان ڕاده‌ستى گه‌نجینه‌ى عێراق بکرێت.

 

پرۆژەی هه‌ڵۆى که‌رکوک، ساڵێک زیاتر‌ له‌ شارى که‌رکوک کارى پێده‌کرێت و هه‌ر ئۆتۆمبێلێک ئه‌و له‌زگه‌یه‌ى پێوه‌ نه‌بێت، کە خاوەنی سیستمەکە دایناوە له‌ بازگه‌کانى شاره‌که‌ نایه‌ڵن بچێتە‌ ناو که‌رکوکه‌وه‌، هه‌ر له‌ بازگه‌که‌ دوای وەرگرتنی پارە بۆى دروست ده‌که‌ن.

 

له‌ زۆربه‌ى وڵاتان کۆمپانیاى پاراستنى ئۆتۆمبێل هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئوتومبێله‌که‌ دزار و ئه‌م کۆمپانیایه‌ نه‌یتوانى بیدۆزێته‌وه‌ پێویسته‌ پاره‌ى ئوتومبێله‌که‌ بداته‌ خاوه‌نى ئوتومبێله‌که‌، به‌ڵام ئه‌م کۆمپانیایه‌ى له‌شارى که‌رکوک کار ده‌کات هیچ به‌رپرسیاریه‌تیه‌ک له‌ ئه‌ستۆ ناگرێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پاره‌ى ئوتومبێله‌که‌ بۆ خاوه‌نه‌که‌ى له‌ کاتێدا ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى ئوتومبێله‌ دزاروه‌که‌ بدۆزێته‌وه‌.

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin