Smiley face
Smiley face
Smiley face

هێزێکى سوپاى عێراق لە نێوان کەرکوک و خورماتوو بڵاوەی پێکرا

2017-12-13 15:51:22



ڕۆژنیوز ـ هاوڕێ کرێکار

 

هێزێکى سوپاى عێراق لە نێوان شارۆچکەى خورماتوو و پارێزگاى کەرکوک بڵاوەیان پێکرا، بەرپرسێکى کوردیش دەڵێت: ئاگادارین و لەسەر داوای حەشدی شەعبی بووە.

 

لە دوێنێوە هێزێکى زۆری لیوای ٢٠ی سوپاى عێراق، لەڕێگاى سەرەکى  نێوان  شارۆچکەى خورماتووى سەر بە پارێزگاى سەلاحەدین و پارێزگاى  کەرکوک، بڵاوکراونەتەوە.

 

مەلا حەسەن گەرمیانی، ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سەلاحەدین بە ڕۆژنیوزی وت: ئاگاداری ئەوەین حەشدی تورکمانى داوایان لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق و بەرپرسە باڵاکانى حەشدی شەعبی کردووە، کە بەمەبەستى زیاتر پاراستنى ئاسایشی خورماتوو، هێز ڕەوانەی ناوچەکە بکەن.

 

 

سەبارەت بە هۆکارەکەش، مەلا حەسەن گەرمیانى، وتی: بەهۆی بۆردومانى ناو شارۆچکەى خورماتوو لە لایەن کەسانى نەناسراوەوە، دۆخی شارۆچکەکە ئاڵۆزە، ئەم هێزە دەیانەوێت ڕێگریی لە ئاڵۆزیی زیاتر بکەن.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin