Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە حەسکێف قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا

2017-12-13 11:41:25



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی، دەوڵەتی تورک قەدەغەی هاتووچۆی لە چەند گوندێکی سنووری شارۆچکەی حەسکێف ڕاگەیاند.

 

سوپای تورک، کە لە چەندین شاروشارۆچکەی باکوری کوردستان ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەڕێوەدەبات، لە سنووری شارۆچکەی حەسکێفی سەربە باتمانیش بەهەمان ئامانج قەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند.

 

بەپێی زانیارییەکان، بە مەبەستی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی، دەوڵەتی تورک ئەمڕۆ قەدەغەی هاتووچۆی لە چەند گوندێکی حەسکێف ڕاگەیاندووەو بڕیارە، لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆوە قەدەغەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin