Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەشێک لە دانیشتوانى گوندى قەڵا دەگەڕێنەوە شوێنى خۆیان 

2017-12-13 11:40:12



ڕۆژنیوز ـ هاوڕێ و بۆتان

 

بەهۆی تۆپباران و بۆردوومانەکەی دوێنێی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقەوە، هاوڵاتیانی چەند گوندێکی گەرمیان ئاوارەبوون، ەئنجومەنی گوندی قەڵا-ش دەڵێت: بەشێکیان گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.

 

نیوەڕۆى دوێنێ، چەکدارانى حەشدی شەعبی تۆپبارانی گوندەکانی قوم بەڵک و قەڵا و شۆرا و ڕەزا-یان کرد و دواتریش سوپای عێراق بە هەلیکۆپتەر گوندی قەڵا-ی بۆردوومان کرد، بەو هۆیەشەوە گوندنشینان شوێنی خۆیان بەجێهێشت.

 

 

محەمەد عەزیز، هاوڵاتییەکى ئاوارەی خورماتووە و دانیشتووى گوندی قەڵا-یە بە ڕۆژنیوزی وت: بۆردوومان و تۆپبارانەکان هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە، بەڵام گوندنشینان لەترسی بەردەوامیى بۆردومانەکان گوندەکانیان چۆڵکرد، ئێمە جارێکى تر ئاوارە بووینەوە.

 

 

هەروەها، بورهان قادر، ئەنجومەنى گوندی قەڵا بە ڕۆژنیوزى وت: هەرچەندە ترسی بۆردوومان هەیە، بەڵام بەشێک لەو ماڵانەی، کە دوێنێ ئاوارەبوون، گەڕاونەتەوە گوندەکە، چونکە بەم وەرزی زستانە، تەنیا شوێنی خۆمان بە گونجاو دەزانین.

 

بورهان، وتیشی: ئەو ماڵانەی، کە نەگەڕاونەتەوە لە شارەدێکانی سەرقەڵا و ڕزگاریی و شارۆچکەی کفری نیشتەجێبوون.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin