Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئاشتی هەورامی لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمان و حکومەت-دا ئامادەنییە

2017-12-13 09:54:55



ڕۆژنیوز – قەرەچوغ ئەنوەر

 

کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە بینای پەرلەمان دەستیپێکرد و ئاشتی هەورامی-ش ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوو.

 

دوای گەیشتنی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ناو بینای پەرلەمان لە شاری هەولێر، کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی پەرلەمان و حکومەت دەستیپێکرد.

 

شاندی حکومەت پێکهاتوون لە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ڕابەر سدیق بریکاری وەزارەتی دارایی و دڵشاد شەهاب، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت و مەولود باوەمراد وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و  شاندی پەرلەمانیش پێکهاتوون لە سەرۆک و جێگر و بریاردەری لیژنەکانی تایبەتمەند بە وەزارەتەکانی، داارایی، پلاندانان و سامانە سروشتییەکان.

 

بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە بە ئامانجی تاوتوێکردنی ڕەوشی ئابووری هەرێم و دانانی پلانی گونجاوە بۆ ساڵی داهاتوو.

 

هەرچەندە بڕیاربوو، کە ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەکان ئامادەی کۆبوونەوەکە بێت، بەڵام هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هەورامی ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبووە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، کە زۆرترین ڕەخنەی پەرلەمانتاران لەسەر ئاشتی هەورامییە و لە ماوەی ڕابردوودا، ژامرەیەک پەرلەمانتار واژۆیان کۆکردەوە بۆ گەڕانەوەی لە ئەوروپا و ڕاپێچکردنی بۆ پەرلەمان، بە مەبەستی لێپرسینەوە.

 

 

ش.ف

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin