ڕۆژنیوز - سێرت
هەردوو گوندی بیلەکێ و ئێلهێ ی سەربە سێرت گەمارۆ دران، لە ئۆپەراسیۆنێکدا نزیکەی ٤٠ کەس دەستگیر کران .
لەباکوری کوردستان، هێزەکانی سوپای تورک ڕۆژانە هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاوڵاتیان و دەستگیریان دەکەن، دوێنێش لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە دوو گوندی سەر بە سێرت، نزیکەی ٤٠ کەسیان دەستگیر کرد و کەس نازانێت بۆ کوێیان بردون.
لە گوندی بێلکێن بەناوی "تێکۆشان لەدژی تیرۆر" هەموو ئەو گوندنشینانەی کە لەو گوندانەدا دەژین دەستگیر کران، هێشتا نەزانراوە کە دەستگیرکراوەکانیان بۆ کوێ بردووە و نەزانراوە بە تەواوی چەند کەسن.
لە لایەکی دیکەشەوە، لە گوندی ئێلهێ، دەستیان بەسەر ئەو ماڵانە داگرت کە لە ساڵانی ٩٠ەکانەوە بۆ ئەو گوندە کۆچیان کردبوو و نزیکەی ٢٠ گوندنشینیان دەستگیر کرد.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، ئەو کەسانەی کە لە گوندەکانی بێلکێ و ئێلهێ دەستگیر کراون، زیاتر لە ٤٠ کەسن.
د.خ