Smiley face
Smiley face
Smiley face

عەبادی: پێشمەرگە بەشێکە لە هێزە عێراقییەکان و گوێیان لە پەیامی ئێمە گرت

2017-12-13 08:45:59



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان


عەبادی لە پاریس رایگەیاند کە پێشمەرگە بەشێکە لە هێزە عێراقییەکان، دژی داعش شەڕی کرد و لەگەڵ سوپاش هاوئاهەنگ بوو بۆ شەڕی موسڵ، هاوکات وتیشی کاتێک پەیاممان بۆ ناردن گوێیان لە پەیامی ئێمە گرت.

 

حەیدەرعەبادی کە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی کەشوهەوا گەیشتبووە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، دوای بەشداریکردنی لوتکەکە کۆنگرەی رۆژنەمەوانی هەفتانەی خۆی بەڕێوەبرد.

 

لە وەڵامی یەکێک لە پرسیارەکاندا لەبارەی پێشمەرگەوە کە لە عەبادی کرا، وتی: ئەوان بەشێک و پێکهاتەیەکن لە عێراق و شەڕیانکرد پێکەوە لەگەڵ سوپای عێراق بۆ ئازادکردنی موسڵ. ئەو پێکەوە کارکردنە مێژووییە.

لە بەشێکی وەڵامەکەیدا کە لەبارەی پێشمەرگەوە پرسیاری لێ کرا، عەبادی ئاماژەی بەوە کرد کە: "هەندێک دەیانەوێت ئەو پەیوەندییە بشکێنن، بەو گشتپرسییەی ئەنجامدرا. ئەوش جێی داخە کە داوایەک لە پێشمەرگە کرا بۆ شەڕکردن لە دژی سوپای عێراق. بەڵام دەتوانم پێتانبڵێم لە رێگەی پەیاممانەوە بۆ پێشمەرگە، کە ئەوان بەشێکن لە عێراق، عێراقییەکان زۆر بە پەرۆشن بۆیان، بۆیە پێموایە پێشمەرگە گوێیان لە بانگهێشتەکەی ئێمە گرت، ئەوان گوێیان لە بانگهێشتی ئەوانی دیکە نەگرت بۆ ئەوەی شەڕ بکەن".

لەماوەی دوو مانگی رابردوودا ئەوە دووەم سەردانی حەیدەر عەبادییە بۆ پاریس، ئەوەش دوای ئەوەی سەرەتای مانگی 10ی ئەمساڵ چووە کۆشکی ئێلیزێ و لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا کۆبووەوە.

 

لە بەشێکی قسەکانیشیدا عەبادی ئاماژەی بەوە کرد کە عێراقییەکان یەکسانن لە ئەرک و مافەکانیان، بەبێ لەبەرچاوگرتنی جیاوازی ئاینی و نەتەوەیی.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin