Smiley face
Smiley face
Smiley face

سبەینێ حکومەت و پەرلەمان کۆدەبنەوە

2017-12-12 20:13:52



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

سبەینێ حکومەتی ھەرێم و پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان بەئامادەبوونی هەرسێ وەزیری سامانە سروشتیەکان و وەزیری پلاندانان و وەزیری دارایی بەوەکالەت کۆدەبنەوە.

 

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە،  کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی، کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش لە نێوان سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.

 

تارق جەوھەر، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"کۆبوونەوەکە لە باڵەخانەی پەرلەمان بەرێوەدەچێت".

 

وتیشی:"لەو کۆبوونەوەیەدا ھەریەکە لە سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆک وەزیران، بەیاوەری ھەریەکە لە وەزیری سامانە سروشتیەکان و وەزیری پلاندانان و وەزیری دارایی بەوەکالەت و سەرۆک و جێگر و بریاردەری لیژنەکانی پەرلەمانیی تایبەتمەند بەم سێ وەزارەتە بەشداریی دەکەن".

 

جێی ئاماژە پێکردنە، لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٥ ەوە، ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی ھاوبەشی نێوان ھەردوو سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin