Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕوسیا کارەکانی باڵیۆزخانەکەی لە یەمەن ڕاگرت

2017-12-12 19:05:32



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو دۆخە ئەمنییەی کە سەنعای پایتەختی یەمەن-ی پێدا تێپەڕدەبێت، بڕیاردرا کاروباری باڵیۆزخانەی مۆسکۆ لە یەمەن هەڵپەسێردرێت.

 

ئەمڕۆ، ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، ڕاگرتی کارەکانی باڵیۆزخانەی ڕوسیا-ی لە سەنعای پایتەختی یەمەن ڕاگەیاند.

 

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، ڕایگەیاند: بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخەی کە سەنعای پایتەختی یەمەنی پێدا تێپەڕدەبێت، بڕیاردرا کاروباری باڵیۆزخانەی مۆسکۆ لە یەمەن هەڵپەسێردرێت.

 

ئەوەشی خستەڕوو: سەرجەم فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەکە ئەو وڵاتە جێدەهێڵن و بەشێک لە تیمی دیپلۆماتی باڵیۆزخانەکە لە ڕیازی پایتەختی سعودیە کاروبارەکانیان ڕادەپەڕێنن.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin