Smiley face
Smiley face
Smiley face

شاندێکی مەدەنی بۆ گفتوگۆ دەچێتە بەغدا

2017-12-12 16:58:03



ڕۆژنیوز - دانا عومەر

 

شاندێک لە چالاکوانانی مەدەنی و کەسانی پسپۆڕ  پێکدەھێندرێت و دەچنە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی  چارەسەرکردنی دۆخی ھەرێم و بەغدا، ڕاشیدەگەیەنن: متمانەمان بە حکومەتی ھەرێم نەماوە.

 

کاتژمێر ٤ ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ، کۆمەڵێک لە کەسایەتیی و چالاکوانی مەدەنیی لە بینای یەکێتی کەمئەندامان لە شاری سلێمانی، بۆ پێکھێنانی شاندێکی مەدەنی بۆ بەغدا کۆبوونەوە.

 

دوای کۆبوونەوەکە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، سیروان عەزیز، چالاکوانی مەدەنی یاداشتی ئامادەبووانی کۆبوونەوەکەی خویندەوە، کە تێیدا ھاتبوو، ئەوان وەک کۆمەڵێک کەسایەتی و چالاکوانی مەدەنی و کەسانی شارەزا، شاندێک پێکدەھێنن بۆ ئەوەی بچنە بەغدا و لەگەڵ ناوەندەکانی بڕیاردان لە بەغدا گفتوگۆ لەسەر چارەسەری کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا بکەن، ھەروەھا گفتوگۆ لەسەر مووچە و بژێوی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکەن.

 

ھەر لە یاداشتەکەدا ھاتبوو، کە بیرۆکەی پێکھێنانی ئەم شاندە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە متانەیان بە حکومەتی ھەرێم نەماوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin