Smiley face
Smiley face
Smiley face

تێرێزا مەی: هەوڵەکانمان بەردەوامدەبن بۆ پارێزگاریکردن لە ناسنامە و مافەکانی کورد

2017-12-12 16:39:15



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

سەرۆک وەزیرانی بەرەتانیا ڕایگەیاند، هەوڵەکانی بەریتانیا بەردەوامدەبن بۆ پارێزگاریکردن لە ناسنامە و مافەکانی کورد لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا، پێشوازیشی لە هەڵوێستی هەرێمی کوردستان کرد لە رێزگرتن لە یاساکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق و یەکپارچەیی و یەکگرتوویی خاکی عێراق.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ئەمڕۆ تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.

 

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، هەڵوێستی وڵاتەکەی لە ڕێزگرتن لە یەکپارچەیی خاکی عێراق دووپاتکردەوە، پێشوازیشی لە هەڵوێستی هەرێمی کوردستان کرد، لە رێزگرتن لە یاساکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق و یەکپارچەیی و یەکگرتوویی خاکی عێراق.

 

تێرێزا مەی ڕاشیگەیاندووە: هەوڵەکانی بەریتانیا بەردەوامدەبن بۆ پارێزگاریکردن لە ناسنامە و مافەکانی کورد لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا.

 

هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هەردوو سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان، رێککەوتن لەسەر گرنگی دیالۆگ و دانوستاندن لەسەر کۆنترۆڵی بەغدا و بەڕێوەبردنی سنوورەکان بە هاوبەشی و بەردەوامبوونی گەشتی فڕۆکەوانییەکانی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەولێر و سلێمانی، هیواشیان خواست بەمزووانە پێشکەوتن لەم پرسانە بەدیبێت.

 

هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و خەڵکی کورد لە عێراقێکی یەکگرتوو دووپاتکردەوە، داواشی کردووە هەوڵی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتی سیاسی و ئابووری و ئاسایش بەردەوامبێت، تاوەکو دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان لە خزمەت خەڵکی کورد بەهێزبن.

 

لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر-یشەوە، هەردوولا لەسەر گرنگی هەماهەنگیکردنی یەکدی ڕێککەوتن تاوەکو خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا بەسەلامەتی بمێننەوە.

 

تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕاشیگەیاندووە: خۆشحاڵدەبین بەمزووانە سەرۆک وەزیران نێچیرڤان بارزانی سەردانی لەندەن بکات، تاوەکو لەم پرسانە پێشکەوتنی گەورەتر بەدەستبێنن.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin