Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕۆژنیوز ڤیدیۆی تۆپبارانکردنی گوندەکانی گەرمیان بڵاودەکاتەوە

2017-12-12 15:46:24



ڕۆژنیوز – هاوڕێ و بۆتان

 

ڕۆژنیوز ڤیدیۆی گوندەکانی قەڵا و قوم پەڵک-ی دەڤەری گەرمیان بڵاودەکاتەوە، لەکاتێکدا، کە لەلایەن حەشدی شەعبی-یەوە تۆپباران دەکرێن.

 

ئەمڕۆ حەشدی شەعبی گوندەکانی قەڵا، قوم پەڵک و شۆرا-ی سەر بە شارەدێی زنانەی ئیدارەی گەرمیانی تۆپباران کرد و بە هەلیکۆپتەر-یش گوندی قەڵای بۆردوومان کرد.

 

ئەوەی لەم گرتە ڤیدیۆییەدا دەبیندرێت، تۆپبارانکردنی گوندەکانی قەڵا و قوم پەڵک-ە، بە گولـلەهاوەنی حەشدی شەعبی، کە لەناو شارۆچکەی خورماتووی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین-ەوە ئاڕاستەی ئەو دوو گوندەکرا، بە مەبەستی بە ئامانجگرتنی ئەو خۆبەخشانەی شارۆچکەکە، کە دژی حەشدی شەعبی دەوەستنەوە.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin