Smiley face
Smiley face
Smiley face

چالاکیی شەش ڕۆژەی گەنجانی حەسەکە بۆ ئۆجالان بەردەوامە

2017-12-12 15:42:46



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

چالاکیی شەش ڕۆژەی یەکێتیی گەنجانی رۆژئاوا و یەکێتیی مامۆستایان، لە کانتۆنی حەسەکەدا لە شاری دربێسی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، لە سێیەمین ڕۆژی دا بەردەوامە.

 

ئەو چالاکییە کە لە چوارچێوەی کەمپەینی "سەرهەڵدا"دا ئەنجام دەدرێت، ڕۆژی ١٠ مانگ بە کردنەوەی چادرێک دەستیپێکرد، چالاکییەکە ئەمڕۆ لە سێیەم ڕۆژیدا بە بەشداربوونی دەیان ژن لە هەموو شار و شارۆچکەکانی کانتۆنی حەسەکەوە بەردەوام بوو لە کارەکانی.

 

لە چالاکییەکەدا و لەکاتی ئامادەبوونی ئەو ژنانەدا، ڕۆسیم حەسۆ، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتیی ژنانی گەنجی ڕۆژئاوا قسەیکردو، وتی: ژنانی گەنج بەردەوام دەبن لە تێکۆشانیاندا بۆ پاراستنی ئاسایش و تەندروستی عەبدوڵا ئۆجالان.

 

ناوبراو وتیشی: چالاکییەکانی کەمپەینی "سەرهەڵدە"ش تا کاتی لاچوونی هەموو مەترسییەکان لە سەر تەندروستی و ئاسایشی ئۆجالان بەردەوام دەبن.

 

پاش قسەکانی ڕۆسیم حەسۆ، سینەفزیۆنێک لەبارەی عەبدوڵا ئۆجالانەوە نمایشکرا.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin