Smiley face
Smiley face
Smiley face

باڵیۆزی سویسرا لە ئەنقەرە لەبارەی دۆخی ئۆجالانەوە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا کۆبووەوە

2017-12-12 11:16:44



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

پەرلەمانی فیدرالی سویسرا ڕایگەیاند، کە باڵیۆزی باڵای سویسرا لە ئەنقەرە لە بارەی دۆخی تەندروستی و ئاسایشی ئۆجالان-ەوە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا کۆبووەتەوە.

 

دێنیس لا رۆسیل، پەرلەمانتاری پارتی کرێکاریی پەرلەمانی سویسرا چەند ڕۆژێک پێش ئێستا چەند پرسیارێکی لەبارەی دۆخی تەندروستی ئۆجالان ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمان کردبوو و داوای کردبوو، کە شاندێکی خاجی سووری سویسرا سەردانی ئیمرالی بکات.

 

پەرلەمانی سویسرا ڕایگەیاند، کە لە سەر داوای پەرلەمان باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە ئەنقەرە لەگەڵ بەرپرسانی حکومی تورک کۆبووەتووە و سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی ئۆجالان گفتوگۆی کردووە.

 

ڕاشیگەیاندووە، کە خاچی سوور تەنیا لە ئەگەری ڕێگاپێدانی تورکیا دەتوانێت بچێتە ئیمرالی، لە ئێستاشدا تورکیا ڕێگا نادات بە ئەنجامدانی ئەو سەردانە.

 

پەرلەمانی سویسرا ڕاشیگەیاند: کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە، مافی ئەوەی هەیە کە بە شێوەیەکی بێسنوور سەردانی هەموو زیندانێک بکات.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin