Smiley face
Smiley face
Smiley face

ترامپ پاش تەقینەوەکەی نیویۆرک داوای چاکسازیی لەیاسای کۆچبەرییدا دەکات

2017-12-12 09:37:19



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

پاش ئەوەی دوێنێ هێرشکەرێکی بەنگلادشی بۆمبێی بەخۆیەوە تەقاندەوە و سێ هاوڵاتی بریندارکرد، دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا داوایکرد، کە چاکسازیی لە یاسای کۆچکردن بۆ ئەمریکادا بکرێت.

 

عەقایدوڵا کۆچبەرێکی خەڵکی بەنگلادێشە، دوێنێ لە شاری نیۆیۆرک هەوڵیدا هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر هاوڵاتیان ئەنجام بدات، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا خۆی و سێ کەسی دیکە برینداربوون، ترامپ جارێکی دیکە داوایکرد پێداچوونەوە بکرێت بە سەر یاساکانی کۆچبەری ئەمریکادا.

 

پۆلیس ڕایگەیاندووە، کە هێرشکەرەکە هەرچەند لە ژێر کاریگەریی چەتەکانی داعشدا بووە، بەڵام پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بەوانەوە نەبووە.

 

ترامپ پاش ئەوە هێرشە ڕایگەیاند، کە یاساکانی کۆچبەری بۆ ئەمریکا ئیهمالکارانەن و ڕێگادەدەنە کەسانی مەترسیدار بچنە ئەمریکا.

 

وتیشی، کە ئەو سیستمە کۆچبەرییە کەموکورتی تێدایە و ئاسایشی هاوڵاتیان دەخاتە مەترسییەوە.

 

لە کۆتایی ڕایگەیاندووە، من پابەندم بەوەی کە یاساکان و مەرجەکان بۆ کۆچبەری بۆ ئەمریکا بگۆڕم، بۆ ئەوەی ئەولەوییەت بدەمە ئاسایشی هاوڵاتیانی ئەمریکی.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin