Smiley face
Smiley face
Smiley face

لێکۆڵەرێکی پۆلیسی تورک دانپێدانانەکانی ڕەزا زەڕابی پشتڕاست کردەوە

2017-12-12 09:13:23



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لێکۆڵەرێکی پۆلیسی تورک کە لە سەر دۆسییەی ڕەزا زەڕاب لێکۆڵینەوەی کردووە، دانپێدانانەکانی زەڕابی پشتڕاست کردەوە و وتی، کە زەڕاب دزەی کردبووە ناو بەرپرسانی حکومەتی تورکەوە.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆیتەرزی بەریتانی، حسێن کۆرکماز، لێکۆڵەرێکی پۆلیسی تورکە کە لە ساڵی ٢٠١٦دا لە تورکیا ڕایکردووە، چونکە مەترسی لە سەر گیانی هەبووە، دوێنێ لە دادگای فیدرالی نیۆتۆرک قسەی کرد و دانپێدانانەکانی زەڕابی پشتڕاست کردەوە.

 

ناوبراو دوێنێ لە دانیشتنی دادگای محەمەد هاکان ئاتیلادا، کە یەکێکی دیکە لە تۆمەتبارانی پووچەڵکردنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانە، ئامادەبوو و باسی لە ڕۆڵی زەڕاب لە بێ کاریگەرکردنی بایکۆتەکانی ئەمریکا کرد.

 

کۆرکماز وتی: لێکۆڵینەوەکانمان تا ئاستی ئەردۆغان خۆی، سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی تورکیا، زەفەر چالایان، وەزیری دارایی ئەو کات و سلێمان ئەسڵان، بەرێوەبەری گشتیی هاڵک بانک چووە.

 

وتیشی: لە مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٣دا لە ئەنجامی پشکنینی ماڵی سلێمان ئەسڵان، بڕێکی خەیاڵیی پارە دۆزرایەوە، کە ڕەزا زەڕاب وەک بەرتیل پێی دابوو.

 

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە زەڕاب لە ئاستێکدا دزەی کردبووە ناو بەرپرسانی تورکیاوە، کە بە ئاسانی توانی فەرماندەیەکی پۆلیس لە کار دووربخاتەوە کە حەزی لە هەڵسوکەوتی نەبوو.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin