Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەرپرسێک: بەڵێنەکانی حکومەت تەنها قسە بوو

2017-12-12 08:28:44



ڕۆژنیوز- هاوکار مسته‌فا

 

مانگێک بەسەر بومەلەرزە بەهێزەکەدا تێدەپەڕێت و هەتا ئێستا حکومەتی هەرێم قەرەبووی زیانلێکەوتوانی نەکردووەتەوە، قائیمقامی شارەزوور-یش دەڵێت: بەڵێنەکانی حکومەت تەنیا قسەبوو، هیچ کردارێک نەبیندراوە.

 

له‌ ئه‌نجامى بومه‌له‌رزه‌که‌ى ١٢ی مانگى ڕابردوو به‌گوێره‌ى ئه‌و خه‌مڵاندنانه‌ى که‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانى فه‌رمانگه‌ جیاوازه‌کانى سنووره‌که‌ پێکهێنراوه،‌ زیانى یه‌ک ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن دینار به‌ بیناى دامه‌زراوه‌ حکومییه‌کان و خانووی هاوڵاتیانى سنوورى شارۆچکه‌ى شاره‌زوور-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی که‌وتووه.

 

 

سەبارەت بە بەڵێنەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوان، ڕزگار غه‌فور، قائیمقامى شارۆچکه‌ى شاره‌زوور به‌ڕۆژنیوزى ڕاگه‌یاند: بەڵێنەکانی حکومەت تەنیا قسەبوو، هیچ کردارێک نەبیندراوە.

 

 

قائیمقامی شارەزوور، وتیشی:" سه‌ره‌ڕاى  ئه‌وه‌ى له‌ هه‌وڵى به‌رده‌وامدا بووین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانى حکومه‌ت بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى بیناى دامه‌زراوه‌ حکومییه‌کان، به‌ڵام تەنها ٢٠ خێمە له‌لایه‌ن ڕێکخراوێکه‌وه‌ بۆ دانیشتووانى گوندى کانى به‌ردینه‌ دابینکراوە".

 

شەوی ١٢ی مانگی ڕابردوو، بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧.٢ پلە بە پێوەری ڕێختەر، کوردستان و بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەژاند، لە باشوری کوردستان جگە لە زیانە مادییەکان هەشت کەس گیانیان لەدەستدا، زۆترین زیان-یش بەر شارۆچکەی دەربەندیخان کەوت و نزیکەی ١٠ خانوو و بینا ڕووخان و نزیکەی ٤٠٠ خانوو و بیناش بە کەڵکی ژیانکردن نەماون، پێنج هاوڵاتیش گیانیان لەدەستدا.

 

هەروەها، دوێنێ-ش، کاتژمێر ٠٥:١٠ خولەکی ئێوارە، بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤. ٥ پلە بەپێوەری ڕێختەر، بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند، دوای نیو کاتژمێر لەو بومەلەرزەیە، بومەلەرزەیەکی دیکە بەگوڕی ٤.٩ ڕوویدا

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin