Smiley face
Smiley face
Smiley face

وادی ئەڵمانی ژنانی گوند لە توندوتیژییەکان هۆشیار دەکاتەوە

2017-12-11 16:40:41



ڕۆژنیوز - هاوڕێ کرێکار

 

لە کۆتا ڕۆژی چالاکییەکانی ١٦ ڕۆژی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی سیمینارێک و چالاکییەکی هونەریی لە گوندێکی سنووری گەرمیان ئەنجامدا.

 

ئەمڕۆ، ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی، لەدرێژەی کار و چالاکییەکانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، لە گوندی سەید خەلیل-ی سەر بە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان ئەنجماندا.

 

 

ژینۆ خەلیل، ئەندامی تیمی ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی لە گەرمیان، بۆ ڕۆژنیوز وتی:"لە کۆتا ڕۆژی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، لە گوندی سەید خەلیل-ی چەند چالاکییەکمان بۆ ژنانی ئەو گوندە ئەنجامدا".

 

 

ژینۆ، وتیشی:"چالاکییەکانمان بریتیبوو لە ئەنجامدانی سیمینارێک لەسەر دیاردەی هاوسەرگیری پێشوەختە و بەشوودانی کچانی تەمەن نۆ ساڵ بۆ لەیلا ئەحمەد ئەندامی تیمەکەمان، لە سیمینارەکەدا لەیلا بە وردی باسی مێژووی خوشكانی میربال دۆمینیگال و چونیه‌تی دیاریكردنی ٢٥ی نۆڤه‌مبه‌ریش كرد، تیشکیشی خستەسەر زیانەکانی هاسەرگیری پێشوەختە و بەشوودانی کچانی تەمەن نۆ ساڵانی بۆ ژنانی گوندی سەید خەلیل باسکرد".

 

ئەو ئەندامەی تیمی ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی لە گەرمیان، باسی لەوەشکرد:"کچانی یارانی مێخەکیش لە گوندەکە هاوکارمان بوون  لە ئەنجامدانی  چالاکییەکی هونەریی بۆ ژنانی گوندەکە، کە بریتیبوو لە کردنەوەی پێشانگایەکی کاری دەستی لە بواری ڕستن و چنین".

 

لەبارەی ئەوەی بۆچی ئەو چالاکییانەیان بردووەتە گوندەکان، ژینۆ خەلیل، ئەندامی تیمی ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی لە گەرمیان، ئەوەی خستەڕوو:"لەبەر ئەوە ئەو گوندەمان هەڵبژارد، چونکە ژنانی گوندنشین لەچوارچێوەیەک قەتیسکراون و دوورن لە هەر خول و سیمینار و چالاکییەک، کە لەشار ئەنجامدەدرێن، بۆیە پێمان باشبوو چالاکیەکە ببەینە گوند".

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin