Smiley face
Smiley face
Smiley face

پاش ٣٥ ساڵ لە سعودیە سینەما دەکرێتەوە

2017-12-11 14:46:35



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

حکومەتی سعودیە ڕایگەیاندووە، کە نزیکەی سێ مانگی دیکە سینەماکان لە سعودیە دەکرێنەوەو قەدەغەی سەریان پاش ٣٥ ساڵ کۆتایی پێدێت.

 

ئەمڕۆ وەزارەتی کلتور و ڕاگەیاندنی سعودیە ئەمڕۆ ڕایگەیاند، کە پاش ٣٥ ساڵ بۆ یەکەم جار سینەماکان دەتوانن فیلم نمایش بکەن.

 

کردنەوەی سینەماکان یەکەم چاکسازی نییە، کە محەمەد بن سەلمان، جێنشینی پاشای سعودیە ڕایدەگەیەنێت، کرانەوەی سینەماش لە ژێڕ چاودێری ئەو دا ئەنجامدەدرێت.

 

محەمەد بن سەلمان بووەتە سیمبۆلی چاکسازیی لای سعودییەکان، لە چەند مانگی ڕابردوودا هەر لە سەر بڕیاری ئەو بۆ یەکەم جار ڕێگادرایە ژنان کە شۆفیری بکەن.

 

لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی کلتورو ڕاگەیاندنی سعودیەدا ئاماژە بەوەشدراوە، کە کردنەوەی سینەماکان دەبێتە هۆی گەشەپێدانی ئابوریش لە وڵاتەکەدا، جگە لەوەی فەزای کلتوری کۆمەڵگا دەکاتەوە.

 

چاوەڕواندەکرێت، تا ساڵی ٢٠٣٠ زیاتر لە ٣٠٠ سینەما لە سعودیەدا دروستبکرێن، کە بە هەموویان دەکەنە نزیکەی دوو هەزار هۆڵ و پەردەی سینەما.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin