Smiley face
Smiley face
Smiley face

ده‌نگۆى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ عه‌سایب ئه‌هلى حه‌ق خانه‌قینى جێهێشتبێت

2017-12-11 13:46:59



ڕۆژنیوز ـ خانه‌قین


ده‌نگۆى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ گه‌ هێزه‌کانى عه‌سایب ئه‌هلى حه‌ق که‌ به‌شێکن له‌ حه‌شدى شه‌عبى شارۆچکه‌ى خانه‌قین-یان جێهێشتوه‌.


پاش ڕووداوه‌کانى ١٧ى ئۆکتۆبه‌ر و کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش له‌ خانه‌قین، هێزه‌ عێراقییه‌کان و گروپه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و عه‌سایب ئه‌هلى حه‌ق ناوچه‌که‌یان کۆنترۆڵ کرد.


به‌پێى سه‌رچاوه‌یه‌کى حه‌شدى شه‌عبى و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى هه‌یه‌، دوێنی هێزه‌کانى عه‌سایب ئه‌هلى حه‌ق له‌ شارۆچه‌که‌ی خانه‌قین سه‌ربه‌ پارێزگای دیاله‌ کشاونه‌ته‌وه‌ بۆ شاره‌دێی گۆڵاڵه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ حه‌شدی شه‌عبی به‌ ڕۆژنیوزی وت:"هێزه‌کانی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق باره‌گای هێزه‌کانی ٨٠ی پێشمه‌رگه‌یان چۆڵ کردووە".


سه‌رچاوه‌که‌ وتیشی: "له‌ ئێستادا هیچ  گروپ و هێزێکی  چه‌کداری حه‌شدی شه‌عبی له‌ خانه‌قین نه‌ماوه‌ و ته‌نها نوێنه‌رایه‌تی حه‌شدی شه‌عبی و باڵی سیاسی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ماون و باره‌گایان له‌نێو  لقی ١٥ی پارتییه‌ که‌ پاش ڕووداوه‌کانی ١٧ی ئۆکتۆبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌".

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin