Smiley face
Smiley face
Smiley face

پوتین: تەواوی هێزەکانمان لە سوریا دەکشێنینەوە

2017-12-11 13:41:13



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لە سەردانێکی کتوپڕدا ڤلادمیر پوتین سەرۆکى ڕوسیا گەیشتە سوریا و لەگەڵ بەشار ئەسەددا کۆبووەوە، پاشان ڕایگەیاندووە، کە تەواوى هێزەکانى ڕوسیا لە سوریا دەکشێننەوە.

 

ئەمڕۆ بەسەردانێکى چاوەڕواننەکراو پوتین گەیشتە سوریا و لە بنکەى سەربازى حمێمیم لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆبووەوە..

 

تەلەفزیۆنی فەرمی حکومەتی سوریا لە زاری پوتینەوە بڵاویکردەوە، کە هەموو هێزەکانی ڕوسیا لە سوریا دەکشێننەوە.

 

ئەم سەردانە لە ناکاوەی پوتین بۆ سوریا لە کاتێکدایە، ناوبراو گەشتێکی بۆ وڵاتانی تورکیا و میسر دەستپێکردووەو دوای سەردانی تورکیا گەشتووەتە سوریا و ئێستاش لە میسرە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin