Smiley face
Smiley face
Smiley face

مێژووی کڵێساى ئاخ تامار و چیرۆکی ناوەکەی

2017-12-11 12:16:52



ڕۆژنیوز - قه‌ره‌چوغ ئه‌نوه‌ر

 

ئاخ تامار، کڵێسایەکی شاری وان-ی باکوری کوردستان-ەو و مێژوویەکی دێرینیی هەیە، جگە لە مەسیحییەکان ڕۆژانە سەدان گەشتیاری پەیڕەوی ئاینە جیاوازەکان وەک شوێنێکی ئاینیی پیرۆز و مێژوویی سەردانی دەکەن.

 

ڕۆژنیوز لەم ڕاپۆرتەدا زانیاریی دەربارەی مێژوو و پێکهاتە و تایبەتمەندیی کڵێسای ئاخ تامار هۆکاری ناولێنانی بە ئاخ دەمار، دەخاتەڕوو.

 

 

مێژووى کڵێسای ئاخ تامار‌

 

کڵێسای ئاخ تامار لەلایەن ئەندازیار کشیش مانوێڵ، کە ئەندازیارێکی ئەرمەنیی بووە نەخشەی کێشراوە و لە ساڵی ٩١٥ی زاینی لەسەردەمی فەرمانڕەوایی پادشا کراڵ گاکیک،  لەناو دوورگەی وان دەستکراوە بە دروستکردنی و لە ساڵی ٩٢١ بیانکە تەواوکراوە.

 

ناوی کڵێساکە

 

ئەندازیار کشیش مانوێڵ کچێکی بووە بە ناوی تامارا، هەربۆیە کڵێساکەی بەناوی تامارای کچییەوە ناو ناوە.

 

چیرۆکی ئاخ دەمار

 

بەپێی ئەفسانەکان، تامارای کچی مانوێڵ عاشقی شوانێک بووە و ساڵانێکی زۆر پەیوەندیی خۆشەویستی لەنێوانیاندا هەبووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تامارا ترساوە لەوەی ابوکی رزیی ەنبێت کچەکەی بدات بە شوانێک، بڕیاری داوە بە نهێنی لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا بڕوات و پێکەوە پلان دادەنێت، کە تامارا لە ئاوی وان بپەڕێتەوە و خۆشەویستەکەیشی لەوبەری ئاوەکەوە چاوەڕیی دەکات، کاتێک تامارا چراکەی دەستی هەڵدەکات بۆ ئەوەی خۆشەویستەکەی بدۆزێتەوە، باوکی و پاسەوانانی کڵێساکەی پێدەزانن، بۆیە تامارا دەگەرێتە دواوە و لەناو ئاوەکەدا دەمێنێتەوە و سەرئەنجام دەخنکێت، ئەو ڕووداوەش خەمێکی گەورە لەناو کڵێساکەدا دروست دەکات و لەو ڕۆژەوە ناوی کڵێساکە دەگۆڕێت بە (ئاخ تامار).

 

 

دوورگه‌یه‌کى دووره‌ په‌رێز

 

ئه‌وه‌ى جێگاى پرسیار بوو، که‌ بۆچى ئه‌م کڵێسایه‌ له‌م دوورگه‌ دووره‌ په‌رێزه‌ دروستکراوه‌ که‌هه‌ر چوارده‌ورى ئاوه‌ و ئه‌وانه‌ى خواپه‌رستییان کردووه‌ چۆن گه‌شتونه‌ته‌ ئه‌م دوورگه‌ دوره‌ ده‌سته؟‌، گەیشتین بەو وەڵامەی، کە ئه‌و سه‌رده‌مه‌ کلتور بووه‌ ده‌بوو کڵێساکان دوو لە شوێنی نیشتەجێبوون دروست بکه‌ن، ‌ ماڵى قه‌شه‌کان و ڕاهیبه‌کان هه‌ر له‌و شوێنه‌ بووه‌ و گۆڕستانه‌کانیشیان هه‌ر له‌وێ بووه‌.

 

 

خواردنی قەشە و ڕاهییەکان

 

ئه‌و که‌سانه‌ى له‌ کڵێساکه‌دا ژیاون، له‌ ده‌وروبه‌رى کڵێساکه‌ کشتوکاڵیان کردووە و لەو رێگایەوە خواردنی خۆیان دەستخستووە، هەروەها دار مێوێکی زۆریان هەبووە لە ترێکەی شەرابیان دروستکردووە.

 

پێکهاته‌ى کڵێساکه‌

 

کڵێساکه‌ له‌ سێ به‌ش پێکهاتووه‌ که‌ به‌ سێ که‌مه‌ر ناوده‌برێت به‌شى پێشه‌وه‌ى مێژووى زه‌بور و ته‌وراته‌، که‌مه‌رى ناوه‌ڕاست باس له‌ ژیانى ئه‌و که‌سانه‌ ده‌کات که‌ له‌ کڵێساکه‌ ژیاون و چۆنێتى به‌کارهێنان و دابینکردنى پێداویستییه‌کانیان، که‌مه‌رى سێیه‌م باسى ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ ده‌کات که ‌له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌بوون.

 

 

 دیواری کڵێساکە

 

 له‌سه‌ر دیوارى کڵێساکه‌ هه‌ندێک نووسین و وێنە هەیە، کاتێک هه‌تاو لێى ده‌دات ڕووناکى ده‌رده‌کات، ئەمەش گوزارشتە لەوەی، کە گوایە له‌ دیواری کڵێساکەوە‌ ڕووناکیى له‌ دیواره‌کانى دێته‌ ده‌ره‌وه‌، وێنەکان‌ گوزارشتن‌ له‌ ئاینى زه‌بور و ئینجیل و ته‌ورات و زه‌رده‌شتى، له‌سه‌ر دیوارى کڵێساکه‌ لەدیوە ژوره‌وه‌ى کۆمه‌ڵێک وێنه ‌و شکڵى جیاواز کێشراون، که‌ ئه‌م شێوانه‌ ئه‌و وێنه‌ و شێوانه‌شى که‌ له‌سه‌ر ئه‌م کڵێسایه‌ دروستکراون هه‌مان ئه‌و وێنه‌ و شێوازانه‌ نین، که‌ له‌ کڵێساکانى دیکه‌ى ئه‌نادۆڵدا هه‌بوون و ئه‌مه‌ش خاڵێکى دیکه‌ى جیاکه‌ره‌وه‌ى ئه‌م کڵێسایه‌یه‌ له‌ کڵێساکانى دیکه‌ى ئه‌نادۆڵ.

 

 

وێنەی سەر دیوارەکانیان بە بۆیەی شین بۆیاخ کراون

 

ئه‌و وێنانه‌ى له‌سه‌ر دیوى ناوه‌وه‌ى کڵێساکه‌ کێشراون هه‌ندێک له‌وانه‌ بۆیاخێکى شینى به‌سه‌ردا هاتووه‌، به‌ڵام ته‌واو وێنه‌کانى نه‌شاردووەته‌وه‌ و هه‌ندێکیشى بۆیاخه‌ شینه‌که‌ى له‌سه‌ر لادراوه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ به‌ مێژوویه‌ک ده‌دات که‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ساڵی ١٩١٥کاتى شه‌ڕى جیهانیى یه‌که‌م، کە کورد و تورک چونه‌ ئه‌سته‌نبوڵ بۆ شه‌ڕکردن پێش ئه‌وه‌ى بڕۆن ئه‌م دیوارانه‌یان به‌م بۆیاخه‌ شین کرد بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر داگیرکه‌ر هاتنه‌ ئێره‌ نه‌توانن ئه‌م شێوانه‌ بشارنه‌وه‌ ئه‌وان خۆیان ماده‌یه‌کى وه‌هایان لێدابوو که‌ دواتر بتوانن به‌ئاسانى بۆیاخه‌ شینه‌که‌ لابه‌رن بێ ئه‌وه‌ى کاریگه‌رى له‌سه‌ر شێوه‌ و وێنه‌کان دروست بکەن.

 

 

لە مانگی ئەیلولدا زیاترین عیبادەتی تێدا دەکرێت

 

به‌وته‌ى رێبه‌رانى گه‌شتیاریى شارى وان، ڕۆژانە خەڵکانێکی زۆر بۆ گەشتیاریی ڕووی تێدەکەن، بەڵام ساڵی یەک جار و لە مانگی ئەیلولدا ئه‌رمه‌نییه‌کان، کە کاسۆلیک-ن، بە ژمارەیەکی زۆر بۆ عیبادەتکردن ڕوو لەو کڵێسایە دەکەن.

 

ئاخ ده‌مار چەندجارێک نۆژەنکراوەتەوە

 

تا ئێستا دووجار ئاخ ده‌مار نۆژه‌نکراوه‌ته‌وه‌ جارێک ٤٤ ساڵ به‌ر له‌ ئێستا له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌ جارێکی دیکه‌ش ٧ ساڵ به‌ر له‌ ئێستا هه‌ر له‌لایه‌ن ئیداره‌ى شارى وان نۆژه‌نکراوه‌ته‌وه‌، که‌ چه‌ند ده‌ستکارییه‌کى که‌مى کراوه‌ بۆ سه‌لامه‌تى ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ دێنه‌ کڵێساکه‌ بۆ نمونه‌ چوار ده‌ورى ئه‌و بیره‌ى که‌ پاره‌ى تێده‌که‌ن و ئه‌و بیره‌ پێشتر ئاوى تێدا بووه‌ و تا ئاستى سه‌ره‌وه‌ى هه‌ر گه‌شتیارێک هاتبێت باوه‌ڕ وابووه‌ که‌ منداڵه‌کانى خۆیان تێهه‌ڵکێشاوه‌ یان ته‌ڕیان کردوون وه‌ک کلتورێکى ئاینى و له‌ ئێستاشدا تەنیا پاره‌ى تێده‌که‌ن، چونکە هیچ ئاو له‌و بیره‌دا نه‌ماوه‌.

 

 

گەشتیاران لە وڵاتانی دنیاوە سەردانی کڵێساکە دەکەن

 

 ژماره‌ى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى سه‌ردانى ئه‌م کڵێسایه‌ ده‌که‌ن ڕۆژانه‌ ٤٠٠-٥٠٠ که‌سه‌ له‌ ته‌واوى وڵاتانى دنیاوه‌ دێن، به‌و پێیه‌ى شارى وان شارێکى گه‌شتیارییه‌ و کڵێساى ئاخ ده‌مار سه‌رنجیان ڕاده‌کێشێت هاوتاى قه‌ڵابه‌رزه‌که‌ى شارى وان.

 

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin