Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە ١٢ گوند و سێ گەڕەکی سەربە بەدلیس قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا

2017-12-11 11:26:35



ڕۆژنیوز - سێرت


لە ١٢ گوند و سێ گەڕەکی سەربە شارۆچکەکانی مۆتکی و تەتوانی سەربە بەدلیسی باکوری کوردستان قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا.


ئەمرۆ ئەنجومەنی پارێزگای بەدلیس، بە مەبەستی ڕێخۆشکردن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای تورک، قەدەغەی هاتوچۆی لە دەیان گوند و گەڕەکی سەربە پارێزگای بەدلیس ڕاگەیاند.


لە سێ گوند و گەڕەکێکی سەربە شارۆچکەی مۆتکی و نۆ گوند و دوو گەڕەکی سەربە شارۆچکەی تەتوان لە ئەمڕۆوە، هەموو ڕۆژێک تا کاتێکی نادیار، لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ی سەرلەبەیانییەوە بۆ ٠٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ قەدەغەی هاتوچۆ ڕادەگەیەندرێت.


جێگای ئاماژەیە، کە دوێنێش لە چوار گوندی شارۆچکەی نسێبینی سەربە مێردین قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا، هەورەها سوپای تورک لە سەرلەبەیانیی دوێنێوە دەستی کردووە بە ڕەوانەکردنی هێز و کەرەستەی سەربازی بۆ ئەو ناوچانەی بەدلیس و مێردین.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin