Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕوحانی دەچێتە تورکیا

2017-12-11 10:44:53



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران بە مەبەستی بەشداری و پێشکەشکردنی وتار لە کۆبوونەوەی بەپەلەی سەرۆکانی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی دەچێتە تورکیا.

 

پەرویز ئیسماعیلی، یاریدەری پەیوەندییەکانی نووسینگەی سەرۆک کۆماریی ئێران لە ئەکاونتی فەرمی تویتێرەکەیدا هەواڵی چونی حەسەن ڕۆحانیی بۆ تورکیا بڵاوکردەوە.

 

پەرویز ئیسماعیلی ڕایگەیاندووە، دکتۆر رۆحانیی سەرۆک کۆمار بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی بەپەلەی سەرۆکانی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لە بارەی قودسەوە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە دەچێتە تورکیا.

 

ڕاشیگەیاندووە: کۆبوونەوەکە سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لە ئەستەنبول دەستپێدەکات.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin