ڕۆژنیوز - سه‌میرا شه‌هابی
به هه‌ماهه‌نگی ڕێکخراوی ڕیچ و ئه‌مه‌ریکه‌ن کۆرنه‌ر و سه‌نته‌ری جێنده‌ر، له‌ناو زانکۆی سلێمانی ماراسۆنێک به‌ڕێوه‌چوو به مه‌به‌ستی پاڵپشتیی بۆ شازده‌یه‌مین ڕۆژی به‌ره‌نگاربونه‌وه توندوتیژی دژی ژنان، ماراسۆنه‌که بۆ په‌نابه‌ران و ئه‌و ئاوارانه‌ی که ده‌چنه ناو ڕێکخراوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه ڕیکخرابوو.
ئه‌مڕۆ له‌ناو زانکۆی سلێمانی ماراسۆنێک به ده‌ستپێشخه‌ری ڕێکخراوی ڕیچ و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکه‌ن کۆرنه‌ر و سه‌نته‌ری جێنده‌ری زانکۆی سلێمانی ئه‌نجامدرا بۆ پشتیوانیکردن له ١٦ یه‌مین ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان، به‌شداربووه‌کانی ئه‌م چالاکیه‌که‌ش دانیشتوى بازیان و به‌رده‌قاره‌مان و ڕاپه‌ڕین و شاری سلێمانی بوون، چالاکییه‌که بریتی بوو له پێشبڕکێی ڕاکردن و پێدانی خه‌ڵات به یه‌که‌مه‌کان.
خه‌ڵات ئه‌حمه‌د وه‌ک نوێنه‌ری ڕێکخراوی ڕیچ و یه‌کێک له ڕێکخه‌رانى ماراسۆنه‌که به ڕۆژنیوزی وت: " ئامانجمان له‌م چالاکییه بۆ پشتیوانیکردن له شازده‌یه‌مین ڕۆژی توندوتیژی دژی ژنان و وه‌ک مه‌راسیمێک بوو بۆ به‌شداریکردنى ئاواره و په‌نابه‌ره‌کان که دێنه ناو ڕێکخراهکانهوه به بێ جیاوازی".
هه‌روه‌ها ئایه‌ت غازی خوێندکارێکی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی، وه‌ک به‌شداربوویه‌ک و یه‌که‌می ماراسۆنه‌که به ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند:" من وه‌ک به‌شداربوویه‌کی ئه‌م ماراسۆنه، ئامانجم پشتیوانیکردنه له هه‌ڵمه‌تی شانزه‌یه‌مین ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژی ژنان و من ده‌توانم وه‌ک ژنێک ده‌نگی خۆم بگه‌یه‌نم به کۆمه‌ڵگا".
وتیشی: "توندوتیژی و کرده‌وه‌ی نابه‌جێ دژی ژنان به‌رده‌وامه له ڕوی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و ئه‌مه‌ش جێی قبوڵکردن نیه، به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ له‌م مه‌راسیمه‌دا ڕیژه‌ی پیاوان زیاتره له ژنان ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دابونه‌ریته‌کان نه‌ک زانکۆ، هیوادارم به‌م جۆره چالاکییانه توندوتیژیانه‌ی سه‌ر ژنان که‌م بکرێته‌وه و کۆتایی پێبێت".
ک.ک