Smiley face
Smiley face
Smiley face

فۆتۆگرافەرێکی کورد چووە ڕیزی ٢٦ باشترین فۆتۆگرافەرانی ئەمساڵ

2017-12-10 13:39:19



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

فۆتۆگرافەرێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە پێشبرکێی جیهانیی هونەرە هاوچەرخەکاندا، چووە ڕیزی ٢٦ باشترین هونەرمەندی ساڵ.

 

هێژا ڕەحیمی نیا، فۆتۆگرافەرێکی خەڵکی شاری مەریوانی سەربە پارێزگای سنەیە، کە وێنەکانی زیاتر لە بارەی کۆچ و دۆخی پەنابەرانەوەیە، ناوی چووە لیستی ٢٦ باشترین هونەرمەندی ساڵ.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گۆڤاری وێنەی نۆریاتۆ، ئەو ٢٦ کەسە لە نێوان ١٦ هەزار هونەرمەند دا هەڵبژێردراون، کە لە بەشەکانی شێوکاری، فۆتۆگرافی، پەیکەرسازی، دیزاین، هێڵکاریی و هونەرە سەر جادەییەکان کاریان تۆمارکردووە و ناردوویانە بۆ پێشبرکێی جیهانیی هونەرە هاوچەرخەکان.

 

 

ئەنجومەنی دادوەرانی پێشبرکێیەکە کارەکانی ئەو هونەرمەندانەی لە پێنج بەشی ئەوروپا، ئینگەلترا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، ئەمریکا، ئۆسترالیا و ئاسیا دا داناوە و لە نێوانیاندا کاری ٢٦ هونەرمەندی وەک باشترینەکانیان هەڵبژاردووە.

 

لە هەڵبژاردنی کۆتایی کارەکانی ئەو هونەرمەندانەدا لەلایەن ئەنجومەنی داوەرانی پێشبرکێیەکەوە، ناوی ٢٦ هونەرمەند وەک باشترین هونەرمەندەکانی ساڵ ڕاگەیەندرا، کە هێژا ڕەحیمی نیا-ش یەکێکە لەوان.

 

 

وا بڕیارە ئەنجومەنی دادوەرانی پێشبرکێیەکە ناوی باشترین هونەرمەندی ساڵ بەم زووانە ڕابگەیەنن.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin