Smiley face
Smiley face
Smiley face

گروپی میوزیکی چیا لە ئامادەکاریدایە بۆ بەشداریکردن لە فیستیڤاڵی ڕۆژئاوادا

2017-12-10 10:08:47



ڕۆژنیوز - شەنگال

 

گروپی میوزیکی چیا لە شەنگال، بە مەبەستی بەشداریکردن لە فیستیڤاڵی کلتوری و هونەریی شاری قامیشلو لە ئامادەکاریدایە.

 

لە ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگەدا، لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان، فیستیڤاڵێکی هونەری و کلتوری بەڕێوەدەچێت، گروپی چیای شەنگالیش بانگهێشت کراوە بۆ بەشداریکردن لەو فیستیڤاڵەدا، ئەندامەکانی ئەو گروپە لە شارەدێی خانەسۆر بێ وەستان لە ئامادەکاریدان.

 

ئەحمەد بەرەکات، یەکێک لە ئەندامەکانی ئەو گروپە قسەی بۆ ڕۆژنیوز کرد و وتی: مەبەستمان لە بەشداریکردن لەو فیستیڤاڵەدا ئەوەیە، کە دەنگی ئێزدخان لە هەموو جیهاندا بڵاوبکەینەوە، ئەو گۆرانییانەی ئامادەمان کردوون لە بارەی شەڕڤانانی یەبەشە و یەژەشە و ئایین و کلتوری ئێزدخانەوەن، ئێستا سەرقاڵین بۆ پرۆڤەکردن بۆ ئەوەی بەباشی لە فیستیڤاڵەکە دەربکەوین.

 

 

بەرەکات لە بەردەوامی قسەکانی دا وتی: تا سەری ساڵ لە گوندی بۆریکیش گروپێکی دیکە دادەمەزرێنین، ئێمە لە خانەسۆر، سەردەشت و بۆریکەوە ئەنداممان هەیە، دەمانەوێت تێکۆشانمان لە سەر سەرتاسەری خاکی ئێزدخان بەرفراوان بکەینەوە.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin