Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕانیە، توندوتیژی دژی ژنان شەرمەزار کرا

2017-12-09 16:25:59



ڕۆژنیوز - عەلی قادر

 

لەبەرامبەر کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان، سێ ڕێکخراوی ژنان لە شارۆچکەی ڕانیە گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

 

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەناو باخی گشتی شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و یەکێتی ژنانی ڕۆژهەڵات و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، دژی توندوتیژی دژی ژنان، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.

 

لە گردبوونەوەکەدا، ئالین کۆبانی، بەیاننامەکەی گردبوونەوەکەی خوێندەوە و تیایدا هاتبوو:"وەک هەموو لایەک دەزانن، کە ڕۆژ بە ڕۆژ توندوتیژی لەبەرامبەر ژنان لە زیادبووندایە، ئەمەش بەرهەمی ئەقڵییەتی پیاوسالاری و بێ پەروەردەیی کۆمەڵگایە".

 

 

ئەوەش، هاتبوو:"ڕۆژانە و بەردەوام لەژێر ناوی ناموس ژنان دەکوژرێن و بەشێوەیەکی ئاسایی سەیردەکرێت، هەروەها حکومەتی عێڕاق لەژێر ناوی یاسادا ڕێگەی داوە بە بەشوودانی منداڵان لەتەمنی نۆ ساڵیدا، کە ئەمەش هەڵە و تاوان و توندوتیژییە بەرامبەر ژنان".

 

لەکۆتایی بەیاننامەکەدا، ئەوەش هاتبوو:"ئێمەی ژنان لەبەرامەر هەموو ئەو کوشتن و توندوتیژییان سەرهەڵدەدەین، هەروەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێ 'ژن ژیانە'، هەر بۆیەش کوشتن و توندوتیژی ژنان شەرمەزار دەکەین و بەهەموو شێوەیەک دژی دەوەستینەوە".

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin