Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆڵبەرێک لەبەفردا رەق بوویەوە

2017-12-07 21:57:14



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٥ ساڵ بەناوی ئیدریس بایەزیدی لە چیای شترە کێو لەسنووری شنۆ لە سەر سنووری دەستکردنی نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەفردا رەق بوویەوە.

 

شەوی ڕابردوو، لەکاتی گەڕانەوەی لە دیوی باشوور، لە بەرزاییەکانی شترە کێوی سنووری دەستکردنی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئیدریس بایەزیدی، کەوتوەتە ناو باهۆز و زریانی بەفر و بەهۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

 

 

بەگوێرەی هەواڵێک کە لە کەناڵی تەلگرامیی کۆڵبەر نیوز بڵاوکراوەتەوە، ئیدریس تەمەنی ٢٥ ساڵە، خەڵکی گوندی سنگان-ی سەر بە شارۆچکەی شنۆی سەربە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، شەوی ڕابردوو  لە چیای شترە کێو بەهۆی باهۆز و زریانی بەفرەوە گیانی لەدەست داوە.

 

ئەمڕۆ تەرمی ئەو گەنجە بەسەر شانی کۆلبەرە هاوڕێکانی لەسەر ئەو چیایە هێنرایە خوارەوە و نێردرایە نەخۆشخانە.

 

بەهۆی باهۆزی بەفر و زریان و هەرەسی بەفرەوە، ساڵانە چەندین کۆڵبەر گیان لەدەست دەدەن.

 

د.خ

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin