Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە چوار کەس بووە قوربانی

2017-12-07 20:34:54



ڕۆژنیوز - ئاشتی ئەحمەد

 

بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە، لە سنووری شارۆچكەی چەمچەماڵ، كەسێك گیانی لەدەستدا و سێ كەسی دیكەش برینداربوون.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ،  لەسەر ڕێگای نێوان شارەدێی ئاغجەلەر-ی سەر بە شارۆچكەی چەمچەماڵ-ی سەر بە شاری سلێمانی و گوندی کانی شەیتان، دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا.

 

عەقید عومەر عەلی، بەڕێوبەری هاتووچۆی چەمچەماڵ، بۆ ڕۆژنیوز وتی:"بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە لەسەر ڕێگای سەرەكی ئاغجەلەر و كانی شەیتان، نزیك گوندی خەربەدەلو، كەسێك گیانی لەدەستداوە و سێ‌ كەسی دیكەش برینداربووە".

 

بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ، ئەوەشی خستەڕوو:"ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی ئەحمەد شێرزاد-ە و تەمەنی ٢٧ ساڵە وو شۆفێری یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان بووە، هەروەها دوو سەرنیشینی لەگەڵدا برینداربووە، لە ئۆتۆمبیلەكەی دیكەشدا كەسێكی دیكە برینداربووە".

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin