Smiley face
Smiley face
Smiley face

چاپی چوارەمی کتێبی مێژوویەک لە ئاگر لە هەڵەبجەیش بڵاوکرایەوە

2017-12-07 19:37:16



ڕۆژنیوز – جیهاد هەورامی

 

چاپی چوارەمی کتێبی مێژوویەک لە ئاگر، بەئامادەبوونی نووسەری کتێبەکە، لە مەراسیمێکدا لە شاری هەڵەبجە بڵاوکرایەوە.

 

سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ، لە کتێبخانەی هەژار موکریانی و بەئامادەبوونی ژمارەیەک چالاکوان و خوێنەرانی شاری هەڵەبجە، چاپی چوارەمی کتێبی مێژوویەک لە ئاگر بڵاوکرایەوە، لە گفتوگۆیەکی کراوەشدا، ئامانج و ناوەرۆکی کتێبەکە لەلایەن نووسەرەکەیەەوە خرایەڕوو.

 

حەسەن جودی، نووسەری کتێبی مێژوویەک لە ئاگر، لە مەراسیمەکەدا وتی:"کتێبی مێژوویەک لەئاگر لەحەوت بەش و نۆ پاشکۆ پێکهاتووە و چاپی چوارەمییەتی، کە چاوپێکەوتنێکە لەگەڵ جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کەجەکە و یەکێکە لەدامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، یەکێکە لەو هەشت کتێبەی کە لەچوارچێوەی پڕۆژەیەکدا دەیان نووسمەوە و چاپیان دەکە، گرنگی ئەم کتێبەش لەوەدایە کە وتەکان لەکەسێک وەرگیراوە کە ڕاستی و دروستی ڕووداوەکانی نێو پەکەکەی شرۆڤە کردووە".

 

 

وتیشی:"یەکێک لەئامانجە سەرەکییەکانی لەچاپدانی ئەم کتێبە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە هەڵمەتێکی بەرفراوانی ناشیرینکردنی شۆڕشی پارتی کرێکارانی کوردستان لە باشوری کوردستان لەئارادابووە، بەشێوەیەکی سیستماتیک بەتایبەت لەلایەن هەر دوو حزبی دەسەڵاتدار و هەندێ‌ ئیسلامی سیاسی، کە ڕۆڵێکی گرنگیان بینیوە لەبڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی نووسراو و سەرزارەکی و وتار و لێدوانی تایبەت دژی پەکەکە، کە گوایە دژی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد خەبات دەکات و چەند تۆمەتێکی ناڕەوای تر، بەو ئامانجە کە شۆڕشەکە سەرکەوتووتر نەبێت و گەشە نەکات".

 

لەدرێژەی قسەکانیدا حەسەن جودی، باسی لەوەش کرد:"لەبەشێکی ئەم کتێبەدا باس لە چۆنیەتی دەرکەوتنی پەکەکە و لەسەر چ بنەمایەک و ئامانجێک و بۆچی دروست بووە، بەشێکی تریشی تایبەتە بە نهێنی سەرکەوتنی پەکەکە، کە لەکاتێکدا دادەمەزرێت گەورەترین شۆڕشی گەلەکەمان لەباشوری کوردستان بەناوی شۆڕشی ئەیلول ئاشبەتاڵ دەکات و بە سەدان هەزار پێشمەرگە چەکەکانیان دادەنێن و بەمجۆرە پەکەکە دەبێتە وەڵامدەرەوەیەک بۆ ئەو شکستە".

 

ناوبراو، لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئاماژەی بەوەشدا:"پەکەکە دوژمنی زۆرە و لەپیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەکەی سەر ڕێبەر ئۆجالان کە ٣٥ وڵاتی جیهان تێیدا بەشدارییان کرد دەرخەری ئەو ڕاستییە بوو، بۆیە تائێستاش لێکۆڵینەوە و کتێبی زۆر لەسەر ئەم پارتە چاپ کراون و تیایدا زۆر حەقیقەت و ڕاستی نەوتراوە، چونکە بەباشی نەیانناسیوە و پێویستە دوژمن و دۆستەکانی پەکەکەش ڕاستی و دروستی نێو ئەم پارتە بناسن، کە لەبەشێکی ئەم کتێەدا بەجوانی باسی لێوە کراوە".

 

حەسەن جودی، وەشی وت:"تێڕوانین و فەلسەفەی پەکەکە بۆ مێژوو و دەوڵەت و ئازادی و یەکسانی و کۆمەڵگا و کێشەی ژنان و تەواوی چینەکانی نێو کۆمەڵگا، کە تێڕوانینێکی زۆر جیاوازی هەیە و لەهەمان کاتیشدا باس لەکۆمەڵێک کەموکورتی ئەم پارتە کراوە لە چەند ڕووداوێکدا، ئەمەش وادەکات خوێنەر ڕاستییەکان بەجوانی تێبگات و زیاتر هەوڵی بەدەستخستنی زانیاری و ئەو ڕووداوانە بدات و تەنها بەخوێندنەوەی ئەم کتێبە ڕازی نەبێت و هەوڵدانی خۆی بەرفراوانتر بکات، بۆ خوێندنەوەی لەسەر پارتی کرێکارانی کوردستان".

 

لە کۆتاییشدا، بەشداربووانی مەراسیمەکە سەرج و تێبینییەکانی خۆیان ئاراستەی نووسەری کتێب کرد.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin