Smiley face
Smiley face
Smiley face

سه‌رۆکى حه‌ماس: بڕیاره‌که‌ى ترامپ ڕاگه‌یاندنى جه‌نگه‌ دژى فه‌له‌ستین

2017-12-07 15:34:54



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


ئیسماعیل هه‌نیه‌ سه‌رۆکى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس له‌ فه‌له‌ستین ڕایگه‌یاند، که‌ بڕیاره‌که‌ى سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌باره‌ى قودسه‌وه‌ ڕاگه‌یاندنى جه‌نگه‌ دژى فه‌له‌ستین.


ئه‌مڕۆ له‌ شارى غه‌زه‌ له‌ فه‌له‌ستین ئیسماعیل هه‌نیه‌ سه‌رۆکى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس بۆ جه‌ماوه‌رێکى زۆر قسه‌ى کرد و وتى: بڕیارى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا بۆ ناساندنى قودس به‌ پایته‌ختى ئیسرائیل ڕاگه‌یاندنى شه‌ڕه‌ دژى فه‌له‌ستین و داواى ڕاپه‌ڕینى له‌ خه‌ڵک کرد.


هه‌نیه‌ وتى: "ترامپ به‌ ناساندنى قودس به‌ پایته‌ختى ئیسرائیل پرۆسه‌ى ئاشتى فه‌له‌ستین – ئیسرائیل-ى کوشت".


وتیشى: ئه‌و بڕیاره‌ بڕیارێکى شه‌ڕخوازى ئه‌مریکایه‌ و ڕاگه‌یاندنى جه‌نگه‌ دژى ئێمه‌، دژى شوێنه‌ پیرۆزه‌کانى باشترین موسڵمانه‌کان و مه‌سیحییه‌کانى دڵى فه‌له‌ستین، که‌ قودسه‌. 


ئه‌وه‌شى وت: ئێمه‌ پێویسته‌ پێکه‌وه‌ به‌ "ئینتیفازه‌" ڕووبه‌ڕووى زایۆنیزمى دوژمن ببینه‌وه‌.


ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش کرد: "قودس، هه‌موو قودس، هى ئێمه‌یه‌".


بڕیاره‌که‌ى ترامپ به‌ ناساندنى قودس به‌ پایته‌ختى ئیسرائیل کاردانه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى لێکه‌وته‌وه‌ و زۆربه‌ى وڵاتانى دنیا دژى ئه‌و بڕایاره‌ وه‌ستانه‌وه‌.


له‌لایه‌کى تره‌وه‌ ڕوسیا ڕایگه‌یاند، ڕۆژئاواى قودس پایته‌ختى ئیسرائیله‌ و ڕۆژهه‌ڵاتیشى پایته‌ختى فه‌له‌ستینه‌، ئه‌وه‌ش داواکردنى ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و شاره‌ به‌ هاوبه‌شى به‌ڕێوه‌ببرێت.


جوله‌که‌کان به‌ زۆرى له‌ ڕۆژئاواى قودس نیشته‌جێ بوون و عه‌ره‌به‌کانیش له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى شاره‌که‌ نیشته‌جێ بوون، به‌ڵام له‌ هه‌ندێک گه‌ڕه‌کیش پێکه‌وه‌ به‌ تێکه‌ڵى ده‌ژین.


وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا له‌ لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ى زۆر نیگه‌رانه‌ له‌ بڕیاره‌که‌ى ترامپ و ڕوسیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، که‌ ڕۆژئاواى قودس پایته‌ختى ئیسرائیله‌ و ڕۆژهه‌ڵاتى قودس-یش پایته‌ختى فه‌له‌ستینه‌.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin