Smiley face
Smiley face
Smiley face

کورد لەگەڵ بەشێک لە لایەنە عێراقییەکان فشار دەکات بۆ زیادکردنی بودجەی هەرێم

2017-12-07 15:28:11



ڕۆژنیوز - ئه‌میر خانه‌قینی

 

پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێت، کە هه‌وڵ ده‌دەن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی تردا فشار دروست بکه‌ن بۆئەوەی ڕێژه‌ی هه‌رێمی کوردستان لە بودجەی عێراق زیاد بکەن، چونکه‌ وەک ئەو باسی دەکات"ئەوان له‌ په‌رله‌مان ناتوانن ژماره‌کان زیاد بکه‌ن و ته‌نها ده‌توانن ئاڵۆگۆر له‌ بودجه‌دا بکه‌ن".

 

ئەمڕۆ لە کۆلێژی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی گەرمیان لە شاریچکەی خانەقین-ی سەر بە پارێزگای دیالە، رێکخراوی گه‌نجانی بوێری گه‌رمیان سمینارێکی بەناونیشانی "بودجه‌ی ئێستای عێراق و ئاکامه‌کانی" بۆ د. ئه‌مین به‌کر ئه‌ندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان سازکرد.

 

 

د. ئه‌مین به‌کر، لە سمینارەکەدا وتی: بودجه‌ی عێراق به‌ شێوازێکه‌، که‌ ژماره‌کانی  جێگای ئومێدی نین بۆ ئێمه و به‌شی پێداویستیی و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ناکات، بۆیه‌ هه‌وڵماندا له‌ په‌له‌مانه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حکومه‌ت.

 

 

ئەمین بەکر، وتیشی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی تردا فشار دروست بکه‌ین ڕێژه‌ی هه‌رێمی کوردستان لە بودجەی عێراق زیاد بکرێت، چونکه‌ ئێمه‌ له‌ په‌رله‌مان ناتوانین  ژماره‌کان زیاد بکه‌ین و ته‌نها ده‌توانین ئاڵۆگۆر له‌ بودجه‌دا بکه‌ین.

 

ئەو پەرلەمانتارە، وتیشی: بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراق 103 ملیار دۆلاره،‌ بۆیه‌ ده‌کرێت بڕی بودجه‌ی هه‌رێم زیاد بکات، چونکه‌ ڕێژه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ ساڵانی پێشوو 17% بوو له‌ ئێستا رێژه‌که‌ بووه‌ به‌ 12,67% زۆر که‌مه‌ و به‌شی هیچ ناکات، بۆیه‌ ده‌کرێت بکرێت به‌ 17% ئه‌وکات به‌شی خه‌رجی مووچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات.

 

هەروەها، به‌هادین که‌مال، سه‌رۆکی رێکخراوی گه‌نجانی بوێری گه‌رمیان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنیوز تیشکی خستە سەر ئەوەی، کە بۆچی زانکۆیان هەڵبژارد بۆ بەڕێوەچوونی سمیانرەکەیان و وتی: زانکۆ ناوه‌ندێکی رۆشنبیرییه‌ و پەیامه‌کان خێراتر ده‌گات بۆ ڕوونکرده‌وه‌ له‌سه‌ر کێشه‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی ناوه‌ندیی.

 

به‌هادین که‌مال

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin