Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکیی گەریلاکان لە شەمزینان بڵاوکردەوە

2017-12-07 14:55:20



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

گەریلاکانی هەپەگە لە شاری شەمزینانی سەر بە جولەمێرگ چالاکییەکیان دژی یەکیەکانی سوپای تورک ئەنجامدا و دوو کابینی سەربازەکانی سوپای تورکیان تێکشکاند.

 

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و لەبارەی چالاکیی دوێنێ گەریلاکان دژی هێزەکانی سوپای تورک زانیاریی ڕاگەیاند.

 

هەپەگە، ڕایگەیاند: دوێنێ کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی نیوەڕۆ گەریلاکانمان لە گردی خوەدێی سەربە شارۆچکەی شەمزینانی جولەمێرگ، چالاکییەکیان دژی سوپای تورک ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا دوو پێگەی سوپای تورک تێکشکێندران، ژمارەی سەربازە کوژراو بریندارەکانی سوپای تورک لە ئەنجامی چالاکییەکەدا نەزاندرا.

 

هەروەها، هاتووە: پاش چالاکییەکە هێزەکانی سوپای تورک شوێنی ئەنجامدانی چالاکییەکەیان تۆپباران کرد.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin